زنجیرە سیمینارەكان سەبارەت بەياساى وەبەرهێنان بەردەوامە

ئەمڕۆ 30-12-2014 دەربارەی كەموكوڕیەكانی یاسای وەبەرهێنان و هەمواركردنەوەی لە پەرلەمانی كوردستان بەشی ڕاگەیاندنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دووەم سمیناری تایبەت بەو یاسایە ئەنجامدا.
لە سمینارەكەدا سیروان محەمەد سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و مامۆستایانی زانكۆ و شارەزایانی یاسایی و ئەندامانی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداربون.
سیمینارەكە لەچوارچێوەی ئەو زنجیرە سیمینارانەدایە كە بەشی راگەیاندنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تایبەت بە هەمواركردنەوەی یاسایی وەبەرهێنان ئەنجامیان دەدات و هەرجارە و كۆمەڵكێك پسپۆِر و شارەزای ئابوری و یاسایی و مامۆستایانی زانكۆ بانگهێشت دەكات .
تەواوی ئەو گفتوگۆیە لە ژمارەی داهاتوی گۆڤاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیدا بڵاودەكرێتە و دواتریش پێشكەشی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت.