ئاماری تەندروستی سلێمانی نەخۆشی شەکرەو شێرپەنجەزیادی کردووە

 
  
404 برینداری شەری داعش هەبووە 2هەزار منداڵی ئاوارە لە دایك بوون  3هەزار نەخۆشی شەكرە زیادی كردووە

1800 نەخۆشی شێرپەنجە زیادی كردووە


ئەمڕۆ 28ی كانوونی یەكەم، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، دكتۆر میران محەمەد بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی  ئاماری كاروچالاكی ناوەندە تەندروستییەكانی سلێمانی و بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاوكردەوە.



دكتۆر میران لە سەرەتای كۆنگرەكەدا رایگەیاند: ئێمە ساڵی 2014 توشی دوو قەیران بووین ، یەكەمیان شەڕی دژە تیرۆر ئەوی تریان قەیرانی دارایی بوو،  تا ئێستاش لەو  دوو قەیرانەدا دەژین و ئێمە قەیرانی دارای وەك شەرێك لە نێو كەرتی تەندروستیدا سەیر دەكەین.



بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: لە بەرەكانی جەنگ 214 تیمی پزیشكیمان هەیە  لە 200 رۆژی شەڕی دژی داعش بەشدار بووین.

لەچوارچێوەی ئەو 214تیمە 428 كارمەندی تەندروستی بەشدارن لەگەڵ 23 پزیشك ، هەندێك لە تیمەكان لەگەڵ پێشمەرگەن هەندێكیان كاریان گواستنەوەی نەخۆشە.



 وتیشی: ژمارەی ئەو بریندارانەی لەو جەنگەوە هاتوون لەمانگی 6ی 2014 كە نزیكەی 7 مانگە، تائێستا 404 كەس بە برینداری رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوە

لەو 404بریندارە ، 211 كەسیان پێشمەرگە بووەو لە سەنگەرەكانی بەرگریدا بریندار بوون، 28 كەسی بەهۆی تەقینەوەكەی خانەقینەوە بووە و 42 كەسی ترشیان  بەهۆی تەقینەوەكەی قەرەتەپەوە بوو لەگەڵ 123 كەسی تر كە بەهۆی تەقینەوەكانی دەرەوەی هەرێم بووە.

هەروەها226 هەزار ئاوارە هاتووەتە سلێمانی ، 200 هەزاری ئاوارەی ناوخۆ بووە و 26 هەزاری ئاوارەی سوریا بوووە لەوانە نزیكەی 97 هەزاریان كوتانی بۆ كراوە. 

هەروەك نزیكەی 1257 ژن لە ژنانی ئاوارە لە نەخۆشخانە منداڵبوونی سلێمانی  منداڵیان بووە كە نزیكەی 2000 منداڵ لە دایك بوون و   بەگشتی ئاوارەكان نزیكەی 7 ملیون خەرجی تەندروستیان بووە.



دكتۆر میران محەمەد لەكۆنگرەكەدا ئاماری  نەخۆشخانەو ناوەندە تەندروستییەكان  سلێمانی بەم جۆرە خستەروو:



نەخۆشخانەی شار: لەو نەخۆشخانەیە كەخۆشخانەیەكی تازەیە 11597 كەس داخڵ بوون و 3181 نەشتەرگەری كراوە.كە 72 نەشتەرگەری تایبەت بووە بۆ نمونە 17 نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە لێكراوەو  و ئەوانی تر گۆڕینی جومگە بووە. هەروەها 169896 پشكنین تەنیا لە نەخۆشخانەی شار كراوە.



لە نەخۆشخانەی منداڵ بوون: لەو نەخۆشخانەیە 18 هەزار و 93منداڵ  لە دایك بووە، كە 9 هەزار و 110ی  كوڕ بووەو 8 هەزار و 981ی كچ بووە. لەمانەش 12 هەزار و 81ی بە سروشتی لە دایك بووە و 6 هەزار و 12ی بە نەشتەرگەری بووە 

هەروەها نزیكەی 5هەزار منداڵیش لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان لە دایك بوون.

ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن: ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتن 23 هەزار و 761 جار دەرچوونیان هەبووە.



نەخۆشخانەی منداڵان:  تەنیا لە بەشی رواێژكارییەكەی ئەو نەخۆشخانەیە كە بەردەوام پزیشكی پسپۆری لێیە، 215 هەزار و 137 منداڵ  بیندراوە  لەو ژمارەیەش 39 هەزاری داخڵی نەخۆشخانە كراون.



نەخۆشخانەی هیوا: لە نەخۆشخانەی هیوا كە تایبەتە بە شێرپەنجە، تەنیا لەم ساڵدا 1869 حاڵەتی شێرپەنجە دەستنیشان كراوە ،ئەم ژمارەیەش هەندێكی هی سلێمانییەو هەندێكی هی شارەكانی تری عیراقە.

هەر بۆ ئەو نەخۆشخانەیە لەمساڵدا بڕی8 ملیار و 449 ملیون دینار خەرج كراوە كە 6 ملیاری بۆ كڕینی دەرمان بووە و 2 ملیاریشی بۆ ماددەی تاقیگە و پێویستی تر بووە.



سەبارەت بە سەنتەری چارەسەری شێرپەنجە بە تیشك كە پشكی گەورەی بەركەوتووە لە نەخۆش و لەهەموو عیراقەوە نەخۆشی بۆ هاتووە. 1532 نەخۆش  چارەسەر كراوە كە نزیكەی نیوەیان هی دەرەوەی سلێمانی بووە.



سەبارەت بە نەخۆشخانەی فریاكەوتن 331 هەزار و 460 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەكەی كردووە 8 هەزار و 317 نەشتەرگەری كراوە.



لەسەنتەری دڵ    نزیكەی 159 نەشتەرگەری دڵ بە خۆڕای كراوە كە لە هەموو دنیا و لە عیراقیش بە پارەیە و لە سلێمانی بە خۆڕاییە 

هەروەك لە هەمان سەنتەر 2هەزار و91 قەستەرە كراوە 1741 باڵۆن كراوە 1107 قەستەرە بە تیشك كراوە  لەگەڵ 1741 باڵۆن 8082 ئكۆ .

نەخۆشخانەی فێركاری 48 هەزار و 425 نەشتەرگەری  تیاكراوە

نەخۆشخانەی سوتاویی و جوانكاری 944 نەشتەرگەری جوانكاری تیاكراوە 

سەنتەری تیشك 12 هەزار و 898 سیتی سكان و MRی تێداكراوە  كە هەمووی بە پارەیەكی رەمزی بووە

سەنتەری هەرس و جگەر 11 هەزار و 60 هەناو بینی تیا كراوە 

چارەسەری ددان: لە سەنتەری پیرەمێرد و سەنتەری ددان نزیكەی 150هەزار و 207 كەس  چارەسەری ددانیان بۆ كراوە 

 یەك مەڵبەندی تەندروستیش بە نمونە وەربگرین كە عەلی كەمالە151 هەزار172  نەخۆشی تێدا بینراوە 

نەشتەرگەری چاو: 3466 نەشتەرگەری لە بەیانیان كراوە بەخۆڕای 

نەشتەرگەری مێشك: 857 نەشتەرگەری مێشك كراوە



ئاماری شەركرە: ئەمساڵ 3589 نەخۆشی تازە هەبووە ئێستا نەخۆشی شەكرە ئەوەی  دەستنیشان كراوە لە سلێمانی گەیشتووەتە 20 هەزار كەس 

تیمەكانی خۆپاراستن: 70 هەزار و 449 سەردانیان كردووە ، 128 شوێن داخراوە، 1196 شوێن سزا دراوە 14 هەزار و 140 شوێن ئاگاداركراوەتەوە  نزیكەی 1441 سەردان كراوە بۆ ساڵۆن و مەلەوانگەكان 

پشكنینی خواردن: 6هەزار و 50 نمونەی خواردن پشكنینی بۆ كراوە لە ماركێتەكان و لە دەروازە سنورییەكان 4727ی شیاوی خواردن بووە  1323نەشیاو بووە.

تەنیا لە فرۆكەخانەی سلێمانی 11 هەزار گەشتیار قەترەی ئیفلیجی منداڵانیان بۆ كراوە 



دەرمان: بەبەهای 46 ملیار دینار دەرمان  لە بەغداوە بۆ سلێمانی هاتووە بەڵام لێرەش لەسەر بودجەی تەندروستی بەبەهای 24 ملیار دینار دەرمان كڕدراوە. 


پرۆژەكان: وێرای ئەو قەیرانەی هەبووە، بەبەهای 37 ملیار پرۆژە لەسەر بودجەی ئاسایی و پارێزگا و وەبەرهێنان جێ‌ بەجێ‌ كراوە و پلانیش هەیە بۆ كۆمەڵێك پرۆژەی تر بۆ ساڵی ئایندە.
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە كۆتایی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا سەبارەت بە پلانی ساڵی داهاتوو رایگەیاند: ساڵی ئایندە زیاتر كار دەكەین لەسەر چاودێریكردن و كوتان و بڵاوكرنەوەی وشیاری تەندروستی.
 
زریان محەمەد