لە شانۆدا تەنها یەک دەدۆزینەوە….

لە کۆتایی شەستەکانەوە  هەتا دەگاتە ئەمڕۆ تەمەنێکە لە خۆشی وناخۆشیەکانی ژیان لە پێکەو ژیان و دابڕان لە بون و نەبونی هەمو شتەکاندا،،،، بێگومان منیش لەنێو پانتایی ئەو شانۆیەدا کە بمەوێت یان نەمەوێت  یەکێک بوم لەو کەسانەی شانۆم   بۆهەلبژێردراو وەک کراسێک بە باڵام بڕا.. ئەو ڕۆژەی ئەو کراسەم  لەبەر کرد هەتا ئێستا دام نەکەندوە هەستم کردوە بێ ئەو پۆشاکەی بەرم کە شانۆیە من هیچ نیم و نابینرێم،،،،،، لەو هەمو تەمەندا زۆرم بینی  و زۆر برینداربوم و زۆر ئازاریشدرام  وەلی لە هەموی جوانتر ئەوە بو کە فێر بوم زۆر زیاتر لەوەی دەم زانی،،،، گەورەبوم زیاتر لەوەی گەورەیی تەمەن فێری کردم زۆرترین خوێندنەوەی دامێ لەوەی  لە کتیێەکاندا دەم خویندەوە .. شانۆ دنیایەک بو لە بیر وفەلسەفە وسیاسەت و پەندی بەنرخ و مرۆڤی بەرز
ئەو رۆژانەی بەتاسەوە لەسەر شانۆ دەوەستام هەمو شتێکم بە جوانی دەبینی رەنگەکەن وەک ئەو ڕەنگانەی واقیع نەبون  گۆرانیەکان ئەوەندە بە سازگاری دەهاتنە گوێم هەر دەت وت دەنگی چٶلەکەیەکی سەر چڵە دارێکی بەیانیانە 
شانۆ بۆ من ماڵێک بو بەتەنها ئەو لێم تێ دەگەیشت لە هەمو تەمەنی کارکردنمدا زۆرینەی هاوڕێکانم پیاوان بون وەلی کاتێ کاری دەرهێنانم دەکرد لەسەر شانۆ بەشێکی زۆری ئەکتەرەکانم ئافرەت بون لە ژنان و کچا ن ،، ئەوەی لێرەدا مەبەستەمە ڕوناکی بخەمە سەر ئەو ساتە زێڕینانەی کارکردن بو لە شانۆداکە هەمو ژیانم دەکردە خۆشەویستی و دەم بەخشی…   وەک یەک خێزان  بوین لە هاوکاری و هەواڵ پرسین،، زەمینەی ئەو شانۆیە وای لی کردبوین بۆساتێک کە لەیەک دادەبراین بیری یەکتریمان دەکرد هەواڵی یەکمان دەپرسی کەدەهاتینەوە شانۆکە ئیدی ئەوە گەرمترین ماڵی ئێمە بو   … ئەو ساتانە هەرجی پیت بوتایە ئیرەیی بەیەکتریمان نەدەبرد .. لەیەکتر مۆر نەدەبوینەوە  هەر یەکەمان پشتێکی بەهیز بوین بۆ ئەوی ترمان شانۆ ئەوەندەی لای یەکتر شیرین کردبوین خەمی ئەوەمان دەخرد کە ڕۆژانێک بێت و کۆتای بە پرۆژەکەمان بێت  چۆن و چی بکەین؟….. لە هەمو قۆناغەکانی ژیانمدا ئاوا کاری شانۆمان کردوە  خۆشەیستی دواتر خۆشەویستی ئەوجا خۆشەویستی هەمو جار بە ئەکتەرەکانم دەوت ؛- تکایە هەرچیەکتان لە دڵ و میشکدایە پێش ئەوەی بێنە هۆڵەکەوە با لەو دیوی دەرگاکەوە داینێن و بە تەنها خۆتان و مێشکێکی ساف و بێگەرد با بێتە ناو هۆڵەکەوە  چوون ئێرە ئەو پانتاییەیە کە پڕ پڕە لە بیر و بۆچونی هونەری …. لێرەوە دەتوانین ئەوەی دەمانەویت بیکەین .. ئەمە زەمەنی ژیانێکە خۆمان بەدەستی خۆمان دروستی دەکەین تکایە با ئەم چەند ساتەمان وەک خۆمان خۆش بوێت   تا ئەو کاتەی بە دنیانیەک خۆشەویستیەوە دەگەیشتینە حزوری  میوانەکانی ناو هۆڵ و ترپەی دڵمان لەگەڵ ترپەی دڵیان بو.. ڕۆحمان پێشکەش بە ڕۆحیان دەکرد  ئەوان ئەوەندە بە بێ دەنگی گوێیان بۆ دەگرتین  هێندەی تر ئاستی هاندان وخۆشەویستیان دەهێنایە کوڵ  ئاوا ڕۆژانی شانۆو هونەر وخۆشەویستیمان بەڕی دەکرد  وەلی ئەوەی زۆر جێگەی پرسیارە دوای ئەو دنیا ڕەنگا وڕەنگە ئیدی هیچ شتیک وەک خۆی نەدەمایەوە  دابڕانەکان ڕۆژ بەڕۆژ وەک دوگمەی کراسە تەسکەکان لیک دەترازان  ،، سەیرتر ئەوەبو پیتەکانی خۆشەویستی وەک ملوانکەیەک دەپچرایەوەو هەر  پیتەی دەپەڕیە شوێنێکەوە  ،، هەمومان هەر ئەوانە بوین کە ساتیک بەبێ هەناسەی ئەوی ترمان  نەدەکرد … لە هەر کارێکدا دنیایەک خۆشەویستیم دەبەخشی دواتر لێم ون!!!!!!!! دەبو کەچی ئێستا مۆڕەکردنەکانما بۆتە ئەوەی کە نەتوانین لە دورەو سلاوێک بۆ خۆمان وشانۆش بنێرین…لەوەش سەیرتر ئێمە هەر ئەوانە بوین کە بە دڵ یەکمان دەویست  ،، خۆزگە هەمو ڕۆژێکمان شانۆ بوایە تا خۆشەویستیمان لی نەتۆڕایە!!!!!!!!!!!!!!!!!!!..