بەبڕی (١،١) ترلیۆن دۆلار بودجەی (٢٠١٥)ی ئەمەریکای پەسەند کرا

ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا،  بە دەنگی زۆینەی ئەندامانی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی (٢٠١٥)ی وڵاتەکەی پەسەند کرد، کە بریتییە لە یەک ترلیۆن و (١٠٠) ملیار دۆلار.
ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا (کۆنگرێس)، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنەکە و بە دەنگی (٥٦) ئەندام بەرامبەر بە دەنگی (٤٠) ئەندامی ناڕازی، پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی (٢٠١٥)ی ئەو وڵاتەی پەسەند کرد، کە بریتییە لە یەک ترلیۆن و (١٠٠) ملیار دۆلار.
چاودێرانی بواری ئابوری-ش ئاماژەبەوەدەکەن: ئەمەریکا توانیویەتی خۆی لە مەترسی توشبونی دامودەزگاکانی بە ئیفلیجی دارای رزگار بکات و لە ئێستاوە تا مانگی ئەیلولی داهاتو دەتوانێت بودجەی پێویست بۆ سەرجەم ئاژانس و ناوەندە جیاوازەکانی وڵات دابین بکات.