ڤیدیۆ.. مۆبایلی تۆربۆش بەرهەمهێنرا

چوار تایبەتمەندی بنەڕەتی هەیە کە مۆبایلی (درۆید تۆربۆ) لە مۆبایلەکانی دیکە جیادەکاتەوە، ئەوانیش بریتین لە توانای بەرگرگرتن کە دەتوانێت بەشێوەیەکی بەردەوام و بۆ ماوەی (48) سەعات کار بکات بەبێ ئەوەی پێویستی بە بارگاویکردن هەبێت.
یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلە ئەوەیە بە (15) خولەک بارگاویکردنی مۆبایلەکە، دەتوانیت بۆ ماوەی هەشت سەعات کاری پێ بکەیت و جگە لەوەش توانای بەرگەگرتنی زەبری بەهێزی هەیە.
دواین تایبەتمەندیش، کوالیتی بەرزی شاشەکەیەتی، کە چوار هێندەی مۆبایلەکانی دیکە کوالیتی بەرزە و هاوکات کوالیتی کامێراکەشی (21) مێگا پێکسڵە.
ئەم مۆبایلە لەلایەن کۆمپانیای مۆتۆرۆلاوە بەرهەمهێنراوە و نرخەکەشی لە نێوان (199) بۆ (249) دۆلاردایە.