ڤيدیۆ.. دروستكردنی ئۆتۆمبێڵ بە پرێنتی 3D

ئەم ئۆتۆمبێلە لە ساڵی داهاتوو (2015) دێتە سەر جادەكان، زۆرینەی پارچەكانیشی بە پرێنتەری (3D) دروستكراون.
كۆمپانیایەكی بچوكی ئەمریكی ئاشكرایكرد، بۆ یەكەمینجار توانیویانە ئۆتۆمبیلێكی كارەبایی بە پرێنتەری (3D) دروستبكەن.
ئەم داهێنانە وەك شۆرشێك تەماشا دەكرێت لە بواری پیشەسازی ئۆتۆمبێلدا، بۆدی و شاسی ئۆتۆمبێلەكە لە مادەیەكی پلاستیكی بەهێزی تێكەڵ بەریشاڵی كاربۆنی (فایبەر كاربۆن)  بە پرێنتەری رادەكێشرێن، شوشە و تایە و بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكەش لە ئێستادا بە شێوە تەقلیدییەكە بەرهەم دەهێنرێن.
كۆمپانیاكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ساڵی داهاتوو ئۆتۆمبێلەكە دەخەنە سەر جادەكان، لە قۆناغی یەكەمدا نێو شارەكان و پاش بەدەستهێنانی مۆڵەتی دەزگا پەیوەندیدارەكانیش لە رێگاكانی دەرەوەی شارەكان دەخرێتە كار.
پەرەسەندنی خێرای پرێنتەرە (3D) ییەكان، وەك شۆرشێكی تەكنۆلۆجی سەدەی (21) تەماشا دەكرێت، بەم دواییانە نزیكەی هەموو ئەو شتانەی لە چواردەورمان هەن دەتوانرێت بەو پرێنتەرانە دروست بكرێن، هەر لە كەلوپەلی ناو ماڵ، تا دەگاتە پیشەسازی قورسی وەك دروستكردنی چەك و ئۆتۆمبێل.