ئیتاڵیا كارگەكانی دێنێتە هەرێم

ژمارەیەك كۆمپانیای ئیتاڵی سەردانی ژوری بازرگانی و پیشاسازی سلێمانیانكردوو لەگەڵ سەرۆكی ژور و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەن كۆبونەوە.
لە كۆبونەوەكەدا كە ئەمڕۆ 24-11-2014 لە بەڕێوەچو ،(جیانی پێلۆسی) سەرۆكی گروپیSudep ju lad  ئیتاڵی ڕایگەیاند سەردانمان بۆ ژووری بازرگانی  و پیشەسازی سلێمانی بەمەبەستی دروستكردنی پردی پەیوەندیە لە نێوان بازرگانانی كوردستان و ووڵاتی ئیتاڵیادا كە لە ئێستادا حكومەتی ئیتاڵی بڕیاریداوە هەر كۆمپانیایەكی ئیتاڵی گەر لەدەرەوەی ئیتاڵیا كاربكات و ماركە ئیتاڵیەكان بناسێنێت ئەوا هاوكاری دەكرێت 
 هەربۆیە ئێمەش وەك هەرێمی باكوری ئیتاڵیا و شاری ڕۆما هاتوین تا لەگەڵ كوردستاندا ئەو پەیوەندیە ببەستین بۆ هێنانی هەرجۆرە كارگەیەك كە پێویستبێت بۆ كوردستان و بازرگانان پێویستیانبێت لە هەربوارێكدا بێت.
لای خۆشیەوە سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا ” ئێمە خۆشحاڵین بە هاتنی ئەو كۆمپانیایانە كە لە ئێستادا لە كوردستان كاردەكەن و دەیانەوێت بەرهەمی ناوخۆی بەرزبكەنەوە و كارگەكان بهێنێتە ناو شارەكانی هەرێمەوە تا هەلی كارو دەستی كار زیادبێت و بەرهەمی ناوخۆی زیاد بكات”.