پاسێك‌ به‌ پاشه‌ڕۆی مرۆڤ كارده‌كات

پاسێك له‌ شاری بریستۆلی به‌ریتانیا كه‌وته‌ڕێ كه‌ به‌ پاشه‌ڕۆی مرۆڤ كارده‌كات.
ئه‌و پاسه‌ كه‌ به‌ دۆستی ژینگه‌ داده‌نرێت، به‌ بوتڵێكی پڕ له‌ غازی بیۆمێتان ده‌توانێت 300 كیلۆمه‌تر ببڕێت.
ئه‌و بڕه‌ غازه‌ له‌ پاشه‌ڕۆی یه‌ك ساڵی 5 كه‌س به‌رهه‌م دێت.
بڕیاری غازی پێویست بۆ ئه‌و جۆره‌ پاسانه‌ له‌ پاشه‌ڕۆی شاره‌كان به‌رهه‌مبهێنرێت.
 به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ غازه‌ ناوی بیۆمێتانه‌، ناوی ئه‌و جۆره‌ پاسانه‌ش گۆڕدراوه‌ بۆ “بیۆباس”.