ژوری بازرگانی هاوبەشی ( سلێمانی – یۆتۆبۆری ) دەكرێتەوە

بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ مەراسیمی كردنەوەی ژوری بازرگانی هاوبەشی (سلێمانی- یۆتۆبۆری )سوید كە بڕیارە رۆژی هەینی لە یۆتۆبۆری بكرێتەوە،ئەمڕۆ 19-11-2014 لە وڵاتی سوید شاندی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كە پێكهاتبون لە دلاوەر عەلی سۆفی كەریم و بەختیار مەحمود مەلا ئەمین لە سوید لەگەڵ شۆڕش قادر نوێنەری حكومەتی هەرێم لەو وڵاتە،چەندكۆبونەوەیەكیان لەگەڵ بەرپرسانی بازرگانی وڵاتەكە ئەنجامدا.
بەختیار مەحمود مەلا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی ژوری بازرگانی سلێمانی بە سایتی ژوری راگەیاند:” چاومان كەوت بە بەكر فەتاح سەفیری عێراق لە سوید و تێیدا ئاسانكاری كار وچالاكی بازرگانی نێون سوید و عێراق بەگشتی و هەرێم بە تایبەتی گفتوگۆی لەبارەوە كرا.
دلاوەر عەلی سۆفی كەریم ئەندامی ئەنجومەنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەوڵاتی سویدە وە بەسایتی ژوری راگەیاند:”ئێوارەی ئەمڕۆ لە بزنس سەنتەری وڵاتی سوید لەگەڵ سەرۆكی ژوری بازرگانی ستۆكهۆڵم و دو گەورەكۆمپانیای سویدی كۆبونەوەیەكمان ئەنجامدا و گەشبینیشین بە ئەنجامی هەوڵەكانمان”.
سەردانەكە بەهاوكاری نیگار ئیبراهیم جاوید راوێژكاری یاسایی هەردوژوری بازرگانی ستۆكهۆڵم ویۆتۆبۆری لە سوید رێكخراوە.