ئابووری قەتەر لە دابەزینی نرخی نەوت تووشی كێشە نابێتەوە

شەیخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، ئەمیری قەتەر رایگەیاند ئابووری قەتەر لەسەر گریمانە خۆپارێزەكان داڕێژراوەو لەبەر ئەوەش بە دابەزینی نرخی نەوت زیانی لێناكەوێت.
میری قەتەر رایگەیاند ئێستا روبەڕووی دابەزینی نرخی نەوت و نرخی سووتەمەنی بووینەتەوە، بەڵام ئابووری وڵات بەهێزەو تووشی كێشە نابێتەوە.
پێشتر بانكی ناوەندی قەتەر رایگەیاندبوو هێشتا نرخی نەوت هێندە دانەبەزیوە، كە زیان بە ئابووری ئەو وڵاتە بگەیەنێت.
بانكی ناوەندنی قەتەر هەروەها رایگەیاندووە ئەگەر نرخی نەوت دابەزێت بۆ 67 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك و بۆ ماوەیەكی درێژ ئەو نرخە بەردەوام بێت، تەنیا ئەو كاتە قەتەر هەست بە كاریگەرییەكانی لەسەر ئابووری ئەو وڵاتە دەكات.
بانكی ناوەندی قەتەر رایگەیاندووە كە بودجەی ئەو وڵاتە لەسەر بەرمیلێك بە 67 دۆلار دانراوەو لەبەر ئەوەشە دابەزینی نرخی نەوت ئێستا مەترسی بۆ ئابووری ئەو وڵاتە درووستناكات.
 
 
 
 
 
رووداو-Reuters