بارودۆخی ئابوری عیراق كاریگەری لەسەر بازاڕ دروست دەكات

پەرلەمانتارێكی عیراق ئاماژەی بەوە دەكات كە باروۆدخی ئابوری كاریگەری لەسەر بازاڕو داهاتی تاكەكەس دروست دەكات.
 وەفا كازم ئەندامی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عیراق رایدەگەینێت پشت بەستنی عیراق بە تاكە سەرچاوەی نەوت بۆ كۆكردنەوەی داهات‌و پشت گوێخستنی هەردوو كەرتی پیشەسازی‌و كشتوكاڵی كاریگەری سلبی لەسەر بارودۆخی ئابوری دروست دەكات، بەتایبەت داهاتی تاكەكەس‌و جوڵەی بازاڕ. وتیشی: كەرتی كشتوكاڵ لە ئاستی پێویستدا نییەو جوتیاران بەهۆی بەرزی نرخی پەینی كیمیایی‌و گواستنەوەی بەرهەمەكانیان تێچوویەكی زۆر دەكەوێتە سەرشانیان‌و حكومەت پاڵپشتیەكی ئەوتۆیان ناكات، ئەمەش وایكردووە عیراق بە تەنها ولاتێكی بەكاربەر بێت نەك بەرهەمهێن.