لەپێشانگاى نێودەوڵەتى سلێمانى 20 ووڵات بەشدارن

کۆمپانیا بیانیەکان بەشدارن لە پێشانگاى نێودەوڵەتی سلێمانى کە زیاتر لە 20 ووڵاتى جیاوە کۆمپانیاکانیان ئامادەکاریانکردووە بۆ بەشداریکردن لە دەهەمین پێشانگاى نێودەوڵەتى سلێمانى DBX .
سەرۆکى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى سیروان محەمەد ڕایگەیاند لە ئێستادا زیاتر لە 140 کۆمپانیا بەشداریانکردووە لە پێشانگاى نێودەوڵەتى سلێمانى وە چاوەڕواندەکرێت ئەو ڕێژەیە ڕولە بەرزبونەوەبکات تا چەند ڕۆژى داهاتوو.
وتیشى” بەشداریکردنى ئەو کۆمپانیایانە لە 20 ووڵاتى جیاوەیە کە ووڵاتانى دراوسێى عێراق و چەند ووڵاتێکى ترى ئەوروپى و ناوچەکانى ترى جیهانى تیایە کە لە بوارە جیاوازەکاندایە”
سەبارەت بەو ووڵاتانەى کە بەشدارى لە پێشانگاکەدا دەکەن سیروان محەمەد وتى” ووڵاتانى عێراق و ئێران و تورکیا و ئوردن و سوریا و لوبنان و میسر و ئیتاڵیا و بەریتانیا و ڕوسیا و ئەمریکا و یابان و سین و فەرەنسا و کەنەدا و کۆریا و تایوان وچەند ووڵاتێکى دیکەشى تێدایە”
سەرۆکى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى جەخت لەوەدەکاتەوە لەئێستادا بەهۆى ئاڵۆزیەکانى عێراقەوە زۆرێک لە کۆمپانیا ئەوروپیەکان ترسیان لەوەهەبووە بەشدارى نەکەن بەڵام بەهۆى ڕەوشى ئارامى و ئاسایشى شارەکانى کوردستانەوە و بەتایبەت سلێمانى ژمارەیەکى باش لەکۆمپانیاکان بەشدارن لە بوارە جیاوازەکاندا پاش ئەوەى زانیویانە ڕەوشى شارى سلێمانى و پێشانگاکە سەقامگیرە.
دەهەمین پێشانگاى نێودەوڵەتى سلێمانى DBX لەڕۆژانى 14بۆ 17 /11/2014 بەردەوامدەبێت.