ئێمەش ئەوەمان لەدەستدێت

گیڤارا ئەڵێ (گەر هیچمان پێنەکرێ بەرامبەر بە دوژمنەکانمان ، خۆ ئەتوانین بێزاریان بکەین ) . 
ئێمەی کورد کە بە سێ دوژمن دەورەدراوین بە سەرزارەکیش خۆیان بەبرا حساب ئەکەن بەڵام  براگەورە .
 لە ڕۆژی ٢٣/ تەموزی /١٩٢٣ کە بە پلان و پیلانی بەریتانیای عوزما بە پەیمانێک کە لە لۆزانی بەدناو لە  سویسرا مۆرکرا ،وەک ماڵی میراتی کوردستان بەشکرا بەسەر چوار وڵاتدا ،کە دوانیان هەر بە هەنگەشەلێ ناوی وڵاتیان لێنرابو ، ئیتر لەدوای ئەو ڕۆژەوە هەرسێ برای عەرەب و فارس و تورک لە دەمەزەردکردنەوەی بیری شۆڤێنی خۆیاندا بون جارێک لە ژێر چەتری دین و دیانەتدا ، و جارێک لەژێر سێبەری یەک پارچەیی وڵاتەکەیاندا،وەک ئەوەی  هەرکەس دەستی بۆ بەرێ خواوەندی لێبرەنجێ لە جەهەنەمیش سەقەرەی خوارو جیگەی بێت  ئەگەر ئەو جەهەنەمە لەسەر یاخی بون بە نسیب نەبوبێ ، ئەوا یەکێک لەو برایانەمان بۆیان داخستوین  ، وەک ئەوەی ئەو یەک پارچەییە  پیرۆزیەکی ئاسمانی هەبێت و ئەزەلی بێت، هەندێ جار رژێمەکانیان تای نەتەوە پەرستی و شۆڤێنیەتیان بەجۆرێ بەرزئەبوەوە توشی گەشکە دەبون . دەستیان لەئێمە نەئەپاراست لە کوشتن و کاول کردن و ڕاوەدونان ، خوا هەڵناگرێ نەدەستیان پاراستوە و نە کەمتەرخەمیشیان کردووە . 
 ئەمەلەلایەک ولەلایەکی تریشەوە سەرهەڵدانی نەوت و تێکەڵ بونی بە بەرژەوەندیە ئابوریە نێودەوڵەتیەکان  ، بۆن و تامی نەوت بەجۆرێ لەگەڵ بەرژەوەندی سەرمایەداریدا تێکەڵ بوو بوو  ، بە قەبارەی نەوتەکە خوێن بڕژایە لە جەستەی گەلێکی بێدەسەڵات و بێکەس و بێ سیاسەت و پلانی وەک ئێمە ،کەس لەسەری نەدەهاتە دەنگ ، تائەو ڕۆژگارەی کورد دەستی دایە تفەنگ ،هەرجارەی لەپارچەیەکی ولاتدا و ، بەڕابەرایەتی سەرکردەیەك،  جاڕێك ئاینی و جاڕێك نەتەوەیی ، جارێك چەپ و جارێك ڕاستڕەو ،ئیتر کەوتینە داتاشینی حزب و پاڵەوان و سەرکردە ، هەمو ئەوانەی نەمانبوو دروستمان کرد،  تا دروست کردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لەبەشەکەی کە لەو میراتەی بەرعێراق کەوتبو ، ئەوەی جێی نیگەرانییەو دواڕۆژ تەمومژاوی دەکات دەسەڵات لەم هەرێمەدا هەرگیز وتارێکی یەکگرتوی نەبوە نە لە پرسی نەتەوەییدا نەلەپرسی نیشتمانیدا ، هەرکەس بە باڵای حزبی خۆیدا شیعری وتوە ئەوەی لەسیاسەتدا پێیدەڵێن ستراتیژ بونی نەبوە ، بەڵکو بەرژەوەندی حزب چۆنی خواستبێت کورد واتەنی ئایەتی کەلاموڵا بوە ، حزبێک فارسی بە دۆست و برادەر داناوە و کردویەتیە جێی متمانە ، حزبێکی تر تورکی بە براو ئەرکەداش حساب کردوە ، ئەوانیش خواهەڵناگرێ نەلە پیلان گێران و نە لە ئاژاوەنانەوەدا کەم تەرخەم نەبون ، ئەمە ئەوان بابڵێن غەیرە کوردن ، خۆشمان بە جۆرێ ئەوانمان لێبوە بە براو و دۆست وەک ئەوەی لە بەرەبابێ کەوتبینەوە ، تاکار گەشتە ئەوەی چەند جارێ کراوین بەگژ یەکدا و بۆ چەندین جاریش ئەو ناکۆکی و یەکترداپاچینەمان گواستۆتەوە بۆ ئەودیو ئەوسنورە لەعنەتیانەی کە هەندێجار،  خۆمان لە دوژمنەکانمان زیاتر پێیانەوە پا بەندین ، تا کار گەشتە ئەوەی بە جۆرێ متمانەمان بە ئەرکەداش کردبو نەک هەر جێی متمانە بون بگرە چاوباشقاڵی سیاسیشمان لەگەڵدا ئەکردن و کردبومانن بە خەزنەداری خۆمان نەوت بە نیوە قیمەت ببوە حەڵاڵیان ، نەوت لەڕێگەی   ئەوانە نەبێت نافرۆشرێت و پارەکەی لای ئەوان نەبێت هەڵناگیرێ و خۆلاسە نەئێمە بە بێ ئەوان دەستمان بە ئاودا کردوە نە ئەوانیش حسابی لیرەیەکی قەڵبیان بۆ کردوین . لیرەدا بە جۆرێک تەنها حسابیان بۆ خۆیان  کردوە ڕۆژانە لە کەلەبەری ئیبراهیم خەلیلەوە  نزیکەی هەزار ترێلەی بار هەڵگر کاڵا ئە خزێننە هەرێمەوە بە بازارێکی چالاک و مشتەرییەکی قەڵەومان ئەزانن، بەڵام لە گەڕانەوەدا نا‌هێڵن شۆفێری بار هەڵگرەکان نیو کیلۆ چا لەگەڵ خۆیان بەرنەوە بۆ ناو خاکی تورکیا .
پاش نەبەردەکانی کۆبانی کە کچگەلی کورد تۆماریان کردو دنیای بەرژەوەندیەکانیان تیا سوک و ڕسوا کردو ئیسپاتیان کرد بۆ عالەمی سەرڕوی زەمین کە ئەو کچانە بە بەر چاوی دنیاو نەوەکانی ئەتاتورکەوە ، ئەوان وەک شێر ئەژین ، هەمومان بەوردی لەنزیکەوە چاودیری ڕوداوەکانی شاری کۆبانێ بوین برا تورکەکانمان سنوریان دا خستبو دەیانفەرمو ئەبێ لە بەر چاوی ئێمە  کۆبانێ بکەوێت هەرکەسیش لەوێیە با بمرێت . بۆ ئەوەی ئێمە شاد بین ، ئێمە وەک خەڵکی کورد با نەگلەیی لە کەس بکەین نە داوامان هەبێت نە ڕوی دەممان بکەینە حیزب و دەسەڵات با خۆڕسکانە و دلێرانە کەمێک خۆڕاگربین بەرامبەر شۆڤێنیەت ئەویش بەوەی هەرکەس لای خۆیەوە بڕیار بدات هیچ کاڵایەکی تورکی نەکڕێت  ،ئەم هەنگاوە هەموان لە دەستمان دێت و نە حکومەتی هەرێم و نە ئەرکەد