بەریتانیا.. سەرۆكی ژور بەشداری كۆنفرانسی IBBC دەكات

لە بەریتانیا كۆنفرانسێك لەسەر ڕەوشی بازرگانی عێراق بەڕێوە دەچێت و سەرۆكی ژوری بازرگانی سلێمانیش بەشداردەبێت
ئەنجومەنی بازرگانی بەریتانی عێراقی IBBC كۆنفرانسێكی تایبەت لەبارەی ڕەوشی ئێستای عێراق لەڕوی بازرگانیەوە ئەنجامدەدات كەتیایدا چەندین كۆمپانیای بەناوبانگی بەریتانی و عێراقی تیایدا بەشدارن و سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیش تیایدا بەشدارە.
سیروان محەمەد سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” ئێمە بەشداریمانكردووە لە كۆنفرانسی گەشە پێدانی بەریتانی و عێراق كەلەلایەن ئەنجومەنی بازرگانی بەریتانی عێراقی IBBC ئەنجامدەدرێت كە سەرۆكی یەكێتی ژورە بازرگانیەكانی عێراق و هەرێم و ژمارەیەك كۆمپانیای بەهێز تیایدا بەشدارن”
وتیشی” ئەم كۆبونەوەیە بۆ بەروپێشبردنی پەیوەندیە بازرگانی و ئابوریەكانە كە بۆماوەی دووڕۆژ بەردەوام دەبێت و سەرجەم بازرگانە سەرمایەدارەكانی بەریتانیا لەبواری نەوت و غاز ئامادە دەبن و بەشدار دەبن لەو كۆبونەوەیەدا”
سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا كە ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بانگهێشتكراوە بۆ ئەو كۆنفرانسە كە پەیوەندیەكانمان لەنێوان ئەو كۆمپانیایانەدا لە ئاستێكی بەرزی بازرگانی و ئابوریدایە.
كۆنفرانسی ئەنجومەنی بازرگانی بەریتانی عێراقی IBBC لە ڕۆژانی 5-6/11/2014 بەڕێوەدەچێت.