ترسنۆك ده‌رده‌چن

ئه‌نجامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ‌ له‌به‌ریتانیا ئاشكرایكردووه‌، فشاره‌ ڕۆحی‌‌و ده‌روونیه‌كان‌و سترێسی‌ دایكان له‌ماوه‌ی‌ دووگیانیدا، كاریگه‌ریی‌ نێگه‌تیڤ ده‌كاته‌ سه‌ر منداڵه‌كانیان‌و لاواز‌و ترسنۆكیان ده‌كات.
ڕۆژنامه‌ی‌ ئارمان بڵاویكرده‌وه‌، لێكۆڵه‌ره‌وانی‌ زانكۆی‌ (وارویك) له‌نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌یاندا سه‌باره‌ت به‌سترێس‌و فشاره‌ ده‌روونیه‌كان كه‌ ژنانی‌ دووگیان له‌و ماوه‌ هه‌ستیاره‌دا ڕووبه‌ڕووی‌ ده‌بنه‌وه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، كه‌وتنه‌به‌ر كاریگه‌ریی‌ فشار‌و سترێس له‌ماوه‌ی‌ دووگیانیدا ڕۆڵی‌ خراپ ده‌بینێت له‌سه‌ر ئاینده‌ی‌ كۆرپه‌له‌كان‌و واده‌كات، كه‌ منداڵان له‌داهاتوودا توشی‌ گرفته‌كانی‌ وه‌ك زۆربڵێیی‌‌و جۆرێك هه‌ستكردن به‌ترس‌و نیگه‌رانی‌ زۆر له‌ڕوخساریاندا هه‌ست پێده‌كرێت‌و زۆرجار كه‌سانی‌ گرینۆكیان لێده‌رده‌چێت.