کۆمپانیایەک کەمپ بۆ ئاوارەکان دەکاتەوە

وەک هاوکاریەک بۆ ئاوارەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى کۆمپانیاى نەجمەدین لە شارى سلێمانى کەمپێکى تایبەت بە ئاوارەکان دەکاتەوە و لەڕێى کابینەى تاییبەتەوە جێگە بۆ ئەو خێزانانە دابین دەکات کە ئاوارەى سنورى پارێزگاى سلێمانیبون، ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانیش دەستخۆشى لەوکارەدەکات و بەهەوڵێکى گرنگى وەسفدەکات.
کەمپى چەرموو لەلایەن ڕێکخراوى هەمەوەند بۆ گەشەپێدان بەهاوکارى کۆمپانیاى نجم الدین حاجى محی الدین داندرا لە ناوچەى چەمچەماڵ.
کەمپەکە خۆى لە ژمارەیەک لە کابینەى تایبەت دەبینێتەوە کە بۆ ئەو ئاوارانە دابینکراوە کە لەسنورى چەمچاڵن تا لە وەرزى زستان بیانپارێزێت لەو سەرماو سۆڵەیەى هەیە کە ئەمەش یەکێکە لەباشترین شێوازەکانى ئامادەکردنى جێگە بۆ ئاوارەکان.
نەجم الدین محى الدین کەخاوەى کۆمپانیاکانى نەجم الدین بە سایتى ژورى بازرگانى ڕاگەیاند ” ئەم کارەى ئێمە بۆزیاتر بە دەنگەوە چونى ئەو ئاوارانەبو کە لەسنورى شارۆچکەى چەمچەماڵدا هەیە وەک ئەرکێکى سەرشانمان و هاوکاریکردێک بۆ حکومەت هەستاین بە هاوکاریکردنى  ڕێکخراوى هەمەوەند بۆ گەشەپێدان بۆدروستکردنى ئەو کانینانە و دابینکردنى پێداویستیەکانى ئاوارەکان تا لە وەرزى زستاندا لەترسى سەرماو سۆڵە بیانپارێزین و بەردەوامدەبین لەهاوکاریکردنیان”
لاى خۆشیەوە سیروان محەمەد سەرۆکى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى ڕایگەیاند” ئەوکارەى کۆمپانیاى نجم الدین بەکارێکى زۆرباشى دەزانین و هیوادارین کۆمپانیاکانى شارى سلێمانى چاو لەوکۆمپانیایە بکەن و کارى مرۆڤ دۆستانە بکەن”
وتیشى” دانانى ئەو کابینانە بەکارێکى زۆرباشى دەزانین چونکە لە ئێستادا لەوەرزى سەرماو سۆڵەداین و ئاوارەکانیش پێویستیان بەشوێنێکى ئاوها گەرم و باشە بۆیە دانانى ئەو کابینانە یەکێکە لەدەستپێشخەریەکان و هاوکاریکردنى کەمپینى ژورى بازگانى و پیشەسازى سلێمانى کە لە ماوەى ڕابردودا بۆ ئاوارەکان و هێزى پێشمەرگەى ئەنجامدابوو”
لەماوەى ڕابردوودا ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى کەمپینێکى تایبەتى بۆ کۆکردنەوەى هاوکارى بۆ هێزى پێشمەرگە و ئاوارەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى ئەنجامدا کەتوانى زیاتر لە 400 ملیۆن دینار و بەسەدان تۆن خۆراک پێداویستى بگەیەنێتە هێزى پێشمەرگە و ئاوارەکان.