توێژینەوەیەك : ژنان حەز ناكەن بەڕێوەبەرەكەیان ژن بێت

توێژینەوەیەکی ئەمەریکی دەریدەخات کە زۆربەی ژنانی فەرمانبەر زیاتر حەز بە پیاوان دەکەن بەڕێوبەریان بێت و پیاوانیش بەھەمان شێوەن.
لەو توێژینەوەیەدا زیاد لە ھەزار کەس بەشدارییان کرد و چەندین پرسیاریان لەبارەی جۆری بەڕێوبەر لێکرا، دەرکەوت (٣٩%)ی فەرمانبەرە ژنەکان  حەز بە بەڕێوبەری پیاو دەکەن و ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو جۆرە مامەڵەیەی لەگەڵیاندا دەکرێت و (٢٦%)ی پیاوانیش حەزیان بە پیاو دەکرد وەکو بەڕێوبەر.
ھاوکات (٥٨%)ی پیاوان ھیچ کێشەیەکیان نەبوو لەگەڵ رەگەزی بەڕێوبەرەکەیاندا و (٣٤%)ی ژنانیش بەھەمان شێوە بوون، بەپێی وتەی توێژەران ئەو حەزەی ژنان بۆ بەڕێوبەری پیاوان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو متمانەیەی پیاوان بە ژن ھەیانە، بەڵام ژنان زۆر کەم متمانە بە رەگەزی خۆیان دەکەن و ھەندێک جار کارەکانیان لێدەسەننەوە.