غەرامەی سەپێچی شۆفێران كرا بە قیست

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێم بڕیاریدا غه‌رامه‌ی‌ سه‌رپێچی‌ كردنی شۆفێران له‌سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ داهاتووه‌وه‌ به‌شێوه‌ی‌ قیست وه‌ربگیرێت.
فازل حاجی وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر به‌ ئێن ئاڕ تی ڕاگه‌یاند، غه‌رامه‌ی‌ سه‌رپێچی‌ كردنی شۆفێران  به‌ شێوازی قیست له‌ سه‌رجه‌م به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆی هه‌رێم له‌ سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ داهاتوه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت. 
وتیشی‌، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ وه‌ك كارئاسانیه‌ك بۆ هاوڵاتیان ئه‌و بڕیاره‌یانداوه‌، راشیگه‌یاند، شێوازی دانه‌وه‌ی غه‌رامه‌كان به‌ شێوه‌ی قیست ده‌بێت و له‌ بڕی‌ سه‌د هه‌زاره‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات و هاوڵاتیش سه‌ربه‌سته‌ له‌وه‌ی‌ به‌ چه‌ند جار پاره‌ی‌ غه‌رامه‌كه‌ ده‌دات.
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد،  بڕیاره‌كه‌ نوێكردنه‌وه‌ی ساڵنامه‌ی ئوتۆمبێل و گواستنه‌وه‌ی موڵكیه‌ت ناگرێته‌وه‌.