لە یەكەم رۆژی كاركدندا بەم شێوەیە هەسوكەوت بكە

یەكەم رۆژی كاركردن لەهەر كارێكدا گرنگە بۆ تێگەیشتن لەهاورێ و بەرێوبەرانت، بۆ ئەوەی ئەو رۆژە لەكیس خۆت نەدەیت و هەموان بەباش لێت تێبگەن دەبێ هەڵسوكەوتت باش بێت.
دەكرێ ئەم شێوازانە بگریتەبەر:
-سەرەتا بەشێوەیەكی وا هەڵسوكەوت بكە كەهەموان بەباشە تەماشات بكەن وببینە جێ سەرنجی ئەوان.
-جلوبەرگی جوان هەڵبژێرە كەلەگەڵ ژینگەی كارەكەتدا رێك بكەوێت، زۆر ماكیاژ و بابەتی گرانبەها مەكە بەخۆتەوە.
-هەوڵ بدە زەردەخەنە لەسەر دەم و چاوت هەبێ و لەبەرامبەر هاورێكانتدا.
-كاتێ دەگەیتە شوێنی كارەكەت یەكسەر دامەنیشە بەڵكو چاوەروان بكە تا فەرموت لێ بكرێت.
-كەلوپەلەكانت بەجۆرێك دابنێ كەكەسانی تر بێزار نەكەیت، هەوڵ مەدە دیكۆری ژوورەكە لەیەكەم رۆژی كارتدا بگۆڕیت.
-هەوڵ بدە ناوی ئەو كەسانەی شوێنی كارەكەت بزانیت و هەرگیز بەناوی یەكەمییەوە ئەو كەسە بانگ مەكە، دەستەواژەی بەرێز و كاك و مامۆستای بۆ بەكاربهێنە.
-زۆر پرسیاری كەسێتی مەكە و پابەندی ئەو پرسیارانە بە كەپەیوەندی هەیە بەسروشتی كارەكەتەوە.
-دەبێ بەرپرسەكەت جۆری كار و فەرمانت بۆ دیاری بكات، ئەگەر بۆی دیاری نەكردییت چاوەروان بكە.
-باشترە چاودێری جۆری كار و سروشتی شوێنەكە بكەیت و ماوەیەك هەموو كات لەگەڵ هەمواندا بهێڵیتەوە.
-خۆ بەدووربگرە لەوەی رۆڵی كەسێك مەبینە كەهەموو شت بزانیت تا توشی هێرشی بەهێز نەبیتەوە.
-كارەكەت زۆر بەباشی بكە و هەوڵ بدە دۆخێكی ئەرێنی دروست بكەیت و هەوڵ بدە رەخنە بەسنگ فراوانی وەربگریت.
 
SNN