لەماوەی 10 مانگی ئەمساڵدا، داهاتی هاتوچۆی سلێمانی 4 ملیار دینار بووە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ هاتووچۆی‌ سلێمانی‌ ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ تائێستا داهاتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان به‌سه‌رجه‌م لقه‌كان‌و ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان‌و راپه‌ڕینه‌وه‌ 54 ملیار دینار بووه‌‌و ئه‌و پاره‌یه‌ش گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌‌و ئابووری‌.
مولازمی‌ یه‌ك، به‌همه‌ن عه‌بدوڵا، وته‌بێژی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ هاتووچۆی‌ سلێمانی‌ به‌خه‌ندانی‌ راگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ تائێستا داهاتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان به‌سه‌رجه‌م لق‌و ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان‌و راپه‌ڕینه‌وه‌ 54 ملیار دینار بووه‌، به‌داهاتی‌ كامێرای‌ چاودێری‌‌و تۆماركردنی‌ ئوتومبێل‌و سه‌رپێچییه‌كان.
ناوبراو روونیكرده‌وه‌: به‌پێی‌ بڕیارێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران، ئه‌و پاره‌یه‌ش وه‌ك داهاته‌كانی‌ دیكه‌ی‌ ناوخۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌‌و ئابووری‌‌و هیچ پشكێكی‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ نه‌بووه‌، ده‌شڵێت: هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و داهاته‌شمان هه‌بوه‌، به‌ڵام دوایین وه‌زاره‌ت بووین مووچه‌مان وه‌رگرتووه‌.