قائیمقامی سلێمانی : هەر غاز فرۆشێك نرخ بەرز بكاتەوە سزا دەدرێت

پاش سەرهەڵدانی گرفتی كەمبوونەوەی غازی ماڵان و هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت هەر غاز فرۆشێك نرخ بەرز بكاتەوە سزا دەدرێت، دەشڵێت لە هەوڵی بەردەوامدان گرفتەكە چارەسەربكەن و چاوەڕێ دەكرێت لە ماوەیەكی نزیكدا كۆتایی بە گرفتەكە بێت ,
پەیوەست بەم لایەنەو بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری پێویست بۆ گرفتەكە ئەمڕۆ چوار شەممە 22/10, لە دیوانی قائیمقامیەت ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت و خاوەنی كارگەكانی غازدا كۆبوویەوە و پاش تاوتوێكردنی سەرهەڵدانی گرفتەكە هەمووان كۆكبوون لەسەر ئەوەی لە پێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیاندا هەنگاوی خێرا بنرێت بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمی غاز,
لە كۆبوونەوەكەدا قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند هۆكاری سەرهەڵدانی گرفتەكە بۆ كەمبوونەوەی ئەو بڕی ئەو غازە دەگەڕێتەوە كە پێشتر بۆ پارێزگای سلێمانی دابین دەكرا, ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لەگەڵ پارێزگاری كەركوك و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تردا گفتوگۆی كردووە بۆ ئەوەی لە ماوەیەكی نزیكدا گرفتەكە چارەسەر بكرێت و بڕی پێویستی غاز بۆ سلێمانی دابین بكرێت , روونشی كردەوە تا ئەوكاتەی گرفتەكە چارەسەر دەبێت بۆ دابەشكردنی ئەو بڕەی كە ئێستا دەگاتە سلێمانی رێوشوێنی پێویست دەگرنە بەر تاكو بەپێی ژمارەی دانیشتوان غاز بەسەر شار و شارۆچكەكاندا دابەش بكرێت ,
ئاوات محەمەد راشیگەیاند لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمی غاز و چاوەڕێ دەكرێت لە ماوەیەكی نزیكدا گرفتەكە چارەسەر بكرێت و بڕی پێویستی غاز بگاتە سلێمانی.
قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد رێگە نادەن گرفتەكە كاریگەری لەسەر زیادكردنی نرخی غاز دروست بكات و نرخی هەر بوتڵێك غاز تەنها 6 هەزار و 250 دینارە و هەر كەسێك پابەند نەبێت بەو نرخەوە رززبەڕوی سزا دەكرێتەوە.