بەرھەمی ناوخۆی کولەکە زیادی کردووە

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەرھەمی کولەکەی خۆماڵی لەدوای ساڵی 2007 ساڵ بە ساڵ ڕووی لە کەمبوون کردووە، بەڵام لەدوای ساڵی 2010ەوە ڕێژەکە ڕووی لە زیادبوون کردووە. لەگەڵ بەرھەمی ناوخۆدا بڕی کولەکەی بەکاربراویش لەماوەی 7 ساڵدا 12 ھەزار تۆن زیادی کردووە.
 
بەپێی ھەمان ئامار،ساڵی 2007 بڕی 18 ھەزار و 891 تۆن کولەکە لە ھەرێمی کوردستاندا بەکاربراوە کە 8 ھەزار و 849 تۆنی ھاوردە بووە، واتە ڕێژەی 47%ی کۆی کولەکەی بەکاربراو 10 ھەزار و 42 تۆنیش کولەکە خۆماڵی بووە، دەکاتە ڕێژەی 53%ی کۆی کولەکە بەکاربراوەکان.
 
کەمبوونەوەی بەرھەمی کولەکە
ساڵی 2008 بڕی بەرھەمی ناوخۆ کەمی کردووە و یەکسان بووە بە بڕی کولەکەی ھاوردە کراو, لەو ساڵەدا بڕی 16 ھەزار و 348 تۆن کولەکە بەکاربراوە, کە 8 ھەزار و 180 تۆنی ھاوردە و 8 ھەزار و 168 تۆنی بەرھەمی ناوخۆ بووە, ساڵی 2009 بەھەمی کولەکەی خۆماڵی 4% کەمی کردووە, لەو ساڵەدا بڕی 18 ھەزار و 223 تۆن کولەکە بەکاربراوە, کە 10 ھەزار و 398 تۆنی ھاوردە و 7 ھەزار و 825 تۆنی بەرھەمی ناوخۆ بووە.
 
زیادبوونی بەرھەمی ناوخۆ لە ساڵی 2010ەوە دەستی پێ کردووە
ساڵی 2010 بڕی کولەکەی بەکاربراو 26 ھەزار و 310 تۆن بووە, کە 17 ھەزار و 446 تۆنی ھەناردە و 8 ھەزار و 864 تۆنی بەرھەمی ناوخۆ بووە, واتە بەبەراوورد بە ساڵی 2009 رێژەی کولەکەی ناوخۆ  12% زیادی کردووە و لەبەرانبەریشدا کولەکەی ھاوردەکراو 40% زیادی کردووە, ساڵی 2011 بڕی کولەکەی بەکاربراو 23 ھەزار و 472 تۆن بووە, کە 12 ھەزار و 793 تۆنی ھاوردە و 10 ھەزار و 679 تۆنی بەرھەمی ناوخۆ بووە, واتە رێژەی بەرھەمی ناوخۆ 17% بەبەراوورد بە ساڵی 2010 زیادی کردووە,, لەبەرانبەردا کولەکەی ھاوردە رێژەی 36% کەمی کردووە.
 
ساڵی 2012 کولەکەی ناوخۆ زیاتر لە نیوەی بڕی بەکاربراو بوو
ساڵی 2012 بڕی کولەکەی بەکاربراو 19 ھەزار و 587 تۆن بووە, کە 8 ھەزار و 676 تۆنی ھاوردە و 10 ھەزار و 911 تۆنی بەرھەمی ناوخۆ بووە, واتە بەبەراوورد بە ساڵی 2011, رێژەی کولەکەی بەکاربراو کەمی کردووە و کولەکەی ھاوردەش رێژەی 47% کەمی کردووە, لەبەرانبەردا کولەکەی خۆماڵی 2% زیادی کردووە و رێژەی 50% زیاتری بڕی بەکاربراو بووە لەو ساڵەدا.
 
ساڵی 2013 بڕی کولەکەی بەکاربراو 30 ھەزار و 807 تۆن بووە, کە 15 ھەزار و 137 تۆنی ھاوردە و 15 ھەزار و 670 تۆنی بەرھەمی ناوخۆ بووە, واتە بەرھەمی ناوخۆ رێژەی 30 زیادی کردووە و رێژەی ھاوردەش 43% زیادی کردووە, واتە ئەوساڵەش بەرھەمی ناوخۆ نیوەی پێویستی ناوخۆی پڕکردۆتەوە.
 
ھاوکاری ئەو جوتیارانەمان کردووە کە کولەکە دەچێنن، بەھەمان شێوەی ئەو جوتیارانەی کە سەوزەکانی دیکە دەچێنن، ئەمە گوتەی حوسێن حەمەکەریم بەڕێوەبەری گشتی دارستان و پاوان و باخدارییە, حوسێن حەمەکەریم گووتیشی ‌کولەکە زیاتر لە کێڵگەی کراوەدا دەچێنرێت و کەمتر لە خانووی پلاستیکیدا دەچێندرێت‌.  گوتیشی ‌بەگشتی لە وڵاتانی دراوسێ و خوارووی عێراقەوە کولەکە ھاوردە دەکرێت‌.
 
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە 154-1511 ھاوردەکردنی کولەکەی قەدەغە کردووە، چونکە لەو ماوەیەدا کولەکەی ناوخۆ پێ دەگات.