بەهۆی سستی پیشەسازیی ژاپۆن، بازاڕەكانی ئاسیا دادەبەزن

 
بازاڕی بۆرسەی ژاپۆن، ناسراو بە نیكەی بە رێژەی لەسەدا 0.8 دابەزی بۆ 16 هەزار و 173 خاڵ، ئەوەش پاش ئەوەی كە ئامارەكان دەریانخست ئاستی پیشەسازی لەو وڵاتە بە شێوازێكی چاوەڕواننەكراو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.



ئاستی پیشەسازی لە ژاپۆن لە مانگی ئاب بەراورد بە مانگی تەمموز بەرێژەی لەسەدا 1.5 دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.



بەرهەمهێنانی كارگەكانی كۆریای باشوور لە مانگی ئاب بە رێژەی لەسەدا 3.8 دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش هەر لە ساڵی 2008 وە لەو وڵاتە بێوێنە بووە.



بە هۆی ئەو خۆپیشاندانانەی كە لە هۆنگ كۆنگ بۆ داكۆكی لە دیموكراسی بەڕێوەدەچێت، وەبەرهێنەران نیگەرانی رەوشی داهاتووی بازاڕی ئاسیان.


بازاڕی بۆرسەی هۆنگ كۆنگ، ناسراو بە هەنگ سێنگ لە دوایین مامەڵەكاندا بە رێژەی لەسەدا 1.4 دابەزینی بەخۆیەوە بینی. هەروەها هێمای ئاسیا پاسێفیكی MSCI لە بازاڕی تۆكیۆ بە رێژەی لەسەدا 0.6 دابەزی.
 
رووداو-BBC