لەماوەی ساڵێکدا ٣٠ ملیار بەرمیل نەوت لە جیھاندا بەکارھێنراوە .

لەراپۆرتێکی تایبەتی بواری ووزەدا ئاشکراکراوە ، لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا چەندین رێگەی دیکە ھەیە بۆ بەدەستھێنانی ووزە ـ بەڵام نەوت و ئەو ماددانەی لە نەوت دەردەھێنرێن سەرچاوەی سەرەکی ووزە و پیشەسازین لە جیھاندا.
 
 بۆیە لە سەرتاسەری جیھاندا داواکارییەکان لەسەر نەوت بەردەوام لە زیاد بووندایە  .  بەپێی راپۆرتەکە ساڵانە لە جیھاندا ملیارەھا بەرمیل نەوت لە جیھاندا بەکاردەھێنرێن ، کە تەنھا لەماوەی ساڵێکدا ٣٠ ملیار بەرمیل نەوت لە جیھاندا بەکارھێنراوە.
 
بەو پێیەی کە ووڵاتانی خۆرھەڵاتی ناوەراستیش لە ریزی پێشەوەی ووڵاتانی بەرھەمێنەری نەوتدان بۆیە ئاڵۆزیی و قەیرانەکانی خۆرھەڵاتی ناوەراست وەک قەیرانی ھەموو جیھان سەیر دەکرێت و بەردەوامیی ئاڵۆزییەکان کار لەسەر بڕی بەرھەمھێنانی نەوت لە ووڵاتانی خۆرھەڵاتی ناوەراستدا دروست دەکات کە ئەمەش  کاریگەری بەرچاوی لەسەر نرخی نەوت دەبێت لە بازاڕەکانی جیھاندا  .