پێش جەژن موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەنێردرێت؟

حکومەتی ئیتیحادی پێش جەژنی قوربان موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەنێرێت ، چەند سەرچاوەیەکی ھەواڵی عێراقی لە زاری محەمەد شیاع سودانی وەزیری دارایی عێراق بە وەکالەت بڵاویان کردۆتەوە کە حکومەتی ئیتیحادی رەزامەندی پیشانداوە لەسەر خەرج کردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم پێش جەژنی قوربان .

لای خۆشییەوە مەھدی عەلاق بەرێوەبەری نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق رایگەیاندووە کە لە داھاتویەکی نزیکدا ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی ناردنی سولفەیەک بۆ ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی دابینکردنی موچەی فەرمانبەران .لێدوانی حکومەتی ئیتیحادی لەبارەی ناردنی موچەی فەرمانبەرانەوە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا وەزیرە کوردەکان لە پارلەمان سوێندی یاساییان نەخواردووە و بەو ھۆیەشەوە ناتوانن ئامادەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی وەزیران بن .