بە ڤیدیۆ.. لە هۆڵەندا قەدەغەكردنی هەناردەكردنی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان شەرە تەماتەی لێكەوتەوە

نزیكەی دوو هەزار كەس لە ئەمستردامی پایتەختی هۆڵەندا رۆژی یەكشەممە 14ی ئەیلول لەدژی قەدەغەكردنی هەناردەكردنی بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی ئەو وڵاتە بۆ روسیا وەك بەشێك لەو سزایانەی كە خراونەتە سەر حكومەتی مۆسكۆ رژانە سەر شەقام‌و بە شەڕە تەماتە ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.
بەپێی هەواڵێكی سایتی روسیا الیوم هەر بەشداربویەكی ئەو خۆپیشاندانە بڕی 15 یۆرۆی داوە بۆ بەشداریكردن لەو خۆپیشاندانەو كۆی بڕە پارەكەش دەدرێتە ئەو جوتیارانەی بەهۆی ئەو بڕیارەوە زیانیان پێگەیشتووە‌و دواتر پاشەڕۆكی تەماتەكانی بەكارهێنراو لە خۆپیشاندانەكە كۆكرایەوە بە مەبەستی گۆڕینی بە گازی بایۆلۆجی یان پەینی كشتوكاڵی.