ئۆپێك : دابەزینی نرخی نەوت كاتییە

لەماوەی ١٤ مانگی رابردوودا بۆ یەکەم جار نرخی نەوتی خاو دابەزی بۆ کەمتر لە ١٠٠ دۆلار بۆ یەک بەرمیل ، سەرباری ئەوەش رێکخراوی ئۆپیک نیگەارن نییە لە دابەزینی نرخی نەوتی خاو .
لەوبارەیەوە لێپرسراوانی رێکخراوی ئۆپیک رایان گەیاندووە پێشبینی دەکەن لە چەند ھەفتەی داھاتوودا بەھۆی زیادبوونی خواست لەسەر نرخی نەوت لە وەرزی زستاندا نرخی نەوت بەرز ببێتەوە لەبەر ئەوە دابەزینی نرخەکەی لە ئێستادا کاتییە و کاریگەری لەسەر بازارەکانی جیھان دروست ناکات .
سعودیە کە ئەندامی ئۆپیکە ھاوکات لەگەڵ چەند وڵاتێکی تری ئەندام لەو رێکخراوەدا نرخی ٩٥ بۆ١١٠ دۆلاریان بۆ یەک بەرمیل نەوتی خاو پێ باشە و لێی رازین ، واش بریارە رۆژی پێنج شەممە وەزیرانی نەوتی وڵاتانی ئەنجومەنی ھاریکاری کەنداو لەبارەی بڕی بەرھەم و ھەناردەی نەوتەوە کۆببنەوە و لەو کۆبوونەوەیە دا پێداچوونەوە بە نرخی نەوتیشدا بکەن .