ئۆتۆمبێلی بێ‌ شۆفێر بەرهەمدەهێنێت

لە لێدوانێكدا ماری بارا بەڕێوبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای جەنەراڵ مۆتۆرز ئاشكرایكرد كە كۆمپانیاكەیان سەرقاڵی بەرهەمهێنانی سیستەمێكی نوێ یە بۆ بەشێك لە ئوتومبیلەكانیان،كە لە رێگەی بەكارهێنانی ئەم سیستەمەوە شۆفێر دەتوانێت دەستبەرداری شۆفێری بێت لە هەندێ حاڵەتدا.
هەروها بارا ئاشكرایكرد كە كۆمپانیاكەیان سیستمێكی نوێی داهێناوە بە ناوی سوپر كروز، ئەم سیستمەش ڕێگە بە شۆفێران دەدات كە لە كاتی شۆفێركدندا دەتوانن دەستبەرداری سوكان و پێدانان بە بانزین ئیستۆپی ئوتومبێلەكانیان بن و ئەم سیستمە نوێ یە خۆی كۆنترۆڵی جوڵە ئوتومبێلەكە دەكات، هەروەها لەڕێگەی سیتەمێكی تەكنەلۆژی پێشكەوتوو،ڕێگە بەو ئۆتومبێلانەی دەدات كە هەڵگری ئەم سیستمەن پەیوەندی بەیەكەوە بكەن و زانیاری بە یەكتر بدەن.
لەلایەكی دیكەوە بارا ئاماژەی بەوەشدا كە ئەم سیستمە بەكاردێت لە هەندێ لە جۆرەكانی ئۆتومبیلی كادیلاكی2017دا.
هەرچەندە كۆمپانیای جەنەراڵ مۆتۆرز ساڵانە ملیۆنەها ئوتۆمبیڵ لە بازاڕەكانی جیهاندا دەكشێنێتەوە بەڵام بەڕێوبەری جێبەجێكار ڕایگەیاند كە كشانەوەی بەشێك لە ئۆتۆمبێلەكانیان ساڵانە بە هیچ شێوەیەك كارناكاتە سەر متمانەی بەكاربەران.