بزانە ئێران و روسیا لە ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا چ دراوێك بەكاردەهێنن ؟

سەرۆكی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و روسیا رایگەیاند: پلانیان هەیە بۆ ئەوەی لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان تاران‌و مۆسكۆدا لە جیاتی دۆلار، دراوی رۆبڵ‌و تمەن بەكاربهێنن 
(ئەسەدوڵا ئەسگەر ئەولادی) سەرۆكی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و روسیا لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی فارس رایگەیاند: بۆ چوونە ناو بازاڕەكانی روسیا دوو پرسی گرنگ لەئارادان، یەكێكیان پرسی گەیاندنە‌و ئەوەی دیكەش گواستنەوەی دراوە لە نێوان هەردوو وڵاتدا باسی لەوەشكرد كە پلانیان هەیە لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان تاران‌و مۆسكۆدا لەجیاتی دۆلاری ئەمریكی، رۆبڵی روسی‌و تمەنی ئێرانی بەكاربهێنن.