” كاری زۆرێك لە كارگەو كۆمپانیاكان راگیراون “

بەهۆی جەنگ و ئەو قەیرانە داراییەی روبەڕوی حكومەتی هەرێمی كوردستان بونەتەوە، قەرز  بە كۆمپانیاو كارگەكان نادرێت ئەمەش بۆتەهۆی راگرتنی كاری زۆرێك لە كارگە و كۆمپانیاكان .
بەختیار مەحمود ئەندامی ئەنجومەنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە سایتی ژوری راگەیاند: قەیرانە داراییەكانی هەرێم كاریگەری خراپی لەسەر كاری كۆمپانیا و كارگەكان داناوە و بۆتە هۆی راگرتنی كاری بەشێكی زۆریان .
ئەندامەكەی ئەنجومەنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی باس لەوەشدەكات، بەهۆی قەیرانەكانەوە كاڵاو كەرەستەكان نافرۆشرێن و پرۆژەی نوێش ئەنجام نادرێت، ئەوەش بازاڕی توشی ئیفلیجی كردووە .
بەختیار مەحمود رونیشیدەكاتەوە كە شارێكی وەكو سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق یەكەمینە لەڕوی بونی زۆرترین كارگە تێیدا بەڵام بەهۆی گرتنی رێگاكانەوە ناتوانن بەهەمەكانیان بنرێنە شارەكانی ناوراست و خواروی عێراق بۆیە زیانێكی زۆریان بەركەوتوە .
مەحمود دەشڵێت : وەستانی كاری زۆرێك لە كۆمپانیا و كارگەكانی هەرێم ژمارەیەكی زۆری لە كرێكار و شۆفێری بارهەڵگرەكانیشی بێكار كردووە.
 
 
ئا- بەهێز عوسمان