مانگی ئەیلول بەتێكرایی رۆژانە 3 كاتژمێری كارەبای موەلیدە دەبێت

خشتەی پێدانی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بەهاووڵاتیان بۆ مانگی (ئەیلول)ی ساڵی 2014 راگەیەنراو بەپێی خشتەكەش لەمانگی (ئەیلول)دا بەتێكڕایی رۆژانە (3) سەعات كارەبای موەلیدەی ئەهلی بەهاووڵاتیانی ناوشاری سلێمانی دەدرێت‌و نرخی هەر ئەمپێرێكیش (4) هەزار دینار دەبێت.
رۆژی 31/8/2013 لەكۆبوونەوەیەكدا كە لەقائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی بەڕێوەچوو، هەریەك لەبەرێزان قائیمقامی قەزای ناوەندی سلێمانی و لێپرسراوی موەلیدە ئەهلییەكان كە سەرپەرشتی كاری موەلیدە ئەهلییەكان دەكات، بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی‌و نوێنەری سەندیكای موەلیدە ئەهلییەكان ئامادەیبوون، تیایدا خشتەی مانگی (ئەیلول)ی كارەبای مولیدە ئەهلییەكان دانرا، بەم شێوەیەی خوارەوە:

-نرخی ئەمپێرێك كارەبای موەلیدە بە(4)هەزار دینار دەبێت.

– خشتەكە بەدوو قۆناغ دەبێت لە 1/9/2014 تا 16/9/2014 رۆژنە (4) كاتژمێر كارەبای موەلیدە دەبێت لە17/9/2014 تا 30/9/2014 رۆژنە (2) كاتژمێر.
-خشتەی موەلیدە ئەهلیەكان لەكاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ دەستپێدەكات تا دوانزەی شەو لەو ماوەیەدا هاووڵاتیان بەدوو گروپ كارەبای موەلیدە وەردەگرن، هەرگروپەی 4 سەعات.

لەكۆبوونەوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە پێویستە كارپێكەری موەلیدەكان یەك كاتژمێر پێش دەستپێكردنی بەرنامە ئامادەبێت و موەلیدەكەی ئامادەبكات، هەروەها پێویستە لە (12) شەو تا كارەبای نشتیمانی دێتەوە موەلیدەكانیان نەكوژێنەوە بەپێچەوانەوە سزادەدرێن.

 
ز.ر