وەزیری بازرگانی : پێویستە ئەو وەزیرانەی كاریان كردووە لە پۆستەكانیان بمیننەوە

وەزیری بازرگانی عیراق ڕایدەگەیەنێت: پێویستە ئەو وەزیرانەی بە باشی كارەكانیان ڕاپەڕاندووە لە حكومەتی نوێی عیراق بمێننیەوە.
دكتۆر خێروڵا حەسەن ؛وەزیری بازرگانی عیراق؛ بە (تۆڕی میدیایی خەڵك) ی ڕاگەیاندوە:” چەندین جار داوام لێكراوە لە حكومەتی نوێی عیراقدا پۆست وەربگرم بەڵام ئەو كارەم پێخۆش نییە چونكە كاركردن لە بەغداد قورسە،دەمەوێت پشوو بدەم”.
وتیشی:” پێویستە وەزیرەكانی ئەم خولە لە حكومەتی داهاتوو پۆستەكانیان وەربگرنەوە، چونكە شارەزاییان لە چۆنیەتی كاركردنی حكومەتی عیراق هەیە كە شێوازێكی تایبەتە”.
لەبارەی ئەوەی كە ئایا تا ئێستا بە ڕەسمی داوای لێكراوە ببێتەوە بە وەزیری بازرگانی وتی:” تا ئێستا ئەو پۆستە لە بەرژەوەندی كورد یەكلایی نەكراوەتەوە تا بڕیار بدەم، بەڵام لەزۆر بۆنەدا پێم وتراوە كە ئەو پۆستە وەربگرمەوە”.
دكتۆر خێروڵا حەسەن لەسەر پشكی یەكێتی وەزیری بازرگانی عیراقە و لە ئێستاشدا تەمەنی كابینەكەی مالكی ماوەیەكی كەمی ماوە.