خواست لەسەر نەوت‌ونرخەكەی بەرزبێتەوە

 لەچارەكی دووەمی ساڵی (2014) بەراور بەهەمان ماوەی ساڵی رابردوودا خواست لەسەر نەوت بەنزیكەی (1) ملیۆن بەرمیل لەرۆژێكدا بەرزبووە،ئەمەش لەلایەن بوژانەوەی ئابووری ئەمریكا پاڵپشت كرا.
هاوكات لەهەمان ماوەدا نەوتی خراوە روو لەجیهاندا بەهۆی پاشەكشەكردنی بەرهەمی نەوتی ئۆپیك،بەبڕی سفر پۆینت (4) ملیۆن بەرمیل لەرۆژێكدا زیادیكرد.
بەپێی راپۆرتێك كە لەلایەن فەرمانگەی ئابووری‌وتویژینەوەی (جدوی) بۆ سەرمایەگوزاری لەبارەی بازاری نەوتی جیهان لەچارەكی دووەمی ساڵی (2014) ئامادە كراوە، پێشبینی دەكرێت لەچارەكی سێهەمی ئەمساڵدا خواست لەسەر نەوت‌ونرخەكەی بەرزبێتەوە.
راپۆرتەكەی (جدوی) جەخت لەوە دەكاتەوە،پتەوبوونی بوژانەوەی ئابووری لەئەمریكا‌وبەردەوامبوونی گەشەی ئابووری لەچین،دەبنە پاڵنەر بۆ گەشەی خواستی جیهان لەسەر نەوت بەنزیكەی (1) ملیۆن‌و (100) هەزار بەرمیل لەرۆژێكدا.
فەرمانگەی ئابووری‌وتویژینەوەی (جدوی) بۆ سەرمایەگوزاری پێشبینی دەكات بەهۆی ناسەقامگیری جیوسیاسی لەئۆكرانیا‌ولیبیا‌وعێراق،نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان لەچارەكی سێهەمی ئەمساڵدا بەرزبێتەوە.