٢٠ ھەزار ئۆتۆمبێل لە بازاڕەكان دەكشێنێتەوە

كۆمپانیای جەنڕاڵ مۆتۆرز بە ھۆی ھەبوونی كێشە لە كۆشینی ئۆتۆمبێلەكانیدا ٢٠ ھەزار ئۆتۆمبێل لە بازاڕەكان دەكشێنێتەوە.
ئیدارەی كۆنترۆڵی كوالیتی چین لە لێدوانێكی چاپەمەنیدا بڵاوی كردەوە كە ئەو ئۆتۆمبێلانەی دەكێشرێنەوە ئەوانەن كە لە رۆژی یەكی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٠ تا ١٣ی ئابی ٢٠١١ دروست كراون و ماركەكانیان بریتین لە كادیكلاك SRS و شۆڤێرلێت كامارۆی ٢٠١١.
لە بەشێكی دیكەی ئەو لێدوانە چاپەمەنییەدا ئاماژە بەوە كراوە كە ھۆی كێشانەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانە سست بوونی ڤیدەكانی بەرزكردنەوەی كۆشینەكانی ئەو ئۆتۆمبێلانەیە چونكە ئەو كێشەیە دەبێتە ھۆی ئەوەی كە ئەو كۆشینانە وردە وردە نزم ببنەوە و ئەمەش لە كاتی لێخۆڕینی ئۆتۆمبێلدا دەبێتە ھۆی كێشەی ئەمنی بۆ شۆفێرەكان، بۆیە بۆ رێگریكردن لە ھەر جۆرە زەرەر و زیانێك، كۆمپانیای جەنڕاڵ مۆتۆرز بڕیاری داوە بە خۆڕایی ئەو كێشەیە چارەسەر بكا.
جەنڕاڵ مۆتۆرز ئەمساڵ نزیكەی ١٣ ملیۆن ئۆتۆمبێلی لە بازاڕەكانی جیھاندا كێشاوەتەوە.