دانەنانی لۆگۆی كۆمپانیای بەرهەمێن جگەرەكێشان كەمدەكاتەوە

تیمێك له‌زانایانی سه‌ر به‌زانكۆی نیوكاسلی ئوسترالیا رایانگه‌یاندوه‌ ئه‌گه‌ر جگه‌ره‌ له‌نێو پاكه‌تی نه‌رازێنراودا بفرۆشرێ به‌تایبه‌ت كه‌لۆگۆی تایبه‌تی كۆمپانیاكه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێ، ئه‌وا زۆربه‌ی جگه‌ره‌كێشان ناتوانن جۆره‌كه‌ی بزانن و تێبگه‌ن كێ به‌رهه‌می هێناوه‌.
جێی باسه‌ ئوسترالیه‌ یه‌كه‌مین وڵاته‌ كه‌له‌ساڵی 2012 ه‌وه‌ رێگری له‌كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی جگه‌ره‌ كردوه‌ كه‌زانیاری و لۆگۆی كۆمپانیاكه‌یان له‌سه‌ر پاكه‌تی جگه‌ره‌ بنوسن.به‌پێی زانیارییه‌كان پاكه‌تی جگه‌ره‌ كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر تێگه‌یشتنی جگه‌ره‌كێشه‌كه‌ بۆ تام و چێژی جگه‌ره‌كه‌.له‌گه‌ڵ خستنه‌روی ئه‌و پاكه‌ته‌ نوێیه‌دا هه‌ندێ له‌جگه‌ره‌كێشه‌كان رایانگه‌یاندوه‌ كه‌تام و چێژی راسته‌قینه‌ی له‌ده‌ست داوه‌.
 
له‌وباره‌یه‌وه‌ توێژه‌ر (ئایشلی گیلمه‌ر) رایگه‌یاندوه‌ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ راده‌ی كاریگه‌ری لۆگۆی كۆمپانیاكه‌ له‌سه‌ر خه‌ڵك دروست ده‌كات، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه‌ بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌جگه‌ره‌كێشان و وازهێنان له‌كێشانی.