شارەزایەكی ئابوری: كاركردن بەدۆلار گۆڕینەوەی وەرەقەیەكی سیاسیە بەئابوری

شارەزایەكی ئابوری باس لە ئەگەرەكانی پێدانی موچە بەدۆلار دەكات و رایدەگەیەنێت كاركردن بەدۆلار گۆڕینەوەی وەرەقەیەكی سیاسیە بەئابوری.
دكتور محەمەد كەریم شارەزای ئابوری هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بەسایتی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی  ڕاگەیاند ” سویلەی نەقدی لە هەموو وڵاتێكدا پێویستەو دەبێت بڕەكەی بزانرێت و بەراوردی پێبكرێت لەگەڵ ئەو كەلوپەلانەی لەبازاڕدا هەن 
پێشیوایە ،ئەم باڵانسە لەحكومەتی سەربەخۆدا بەلەچاپدانی پارە ئەكرێت ڕابگیریت  .
دەشڵێت ” بەهۆی ئەوەی هەرێم حكومەتی سەربەخۆی نیە ناتوانێت پارە دروستبكات”.
رونیشیكردەوە” كەمبونی سویلە لە كوردستاندا و چارەسەرنەكردنی و نەبونی موچە و پەكخستنی پرۆژەكان دەبێتە هۆی سستبونی ئابوری و زیادبونی ڕێژەی بێكاری و دوتر ئەم قەیرانە سەردەكەوێت بۆ قەیرانی كۆمەڵایەتی و سیاسی و ناسەقامگیری لەووڵاتدا، بۆیە پێویستە بەزوی چارەسەربكرێت” .
محەمەد كەریم پێشیوایە،حكومەتی هەرێم مافی خۆیەتی كە دۆلار بەكار بهێنێت.
دكتۆر محەمەد كەریم ئاماژە بەوەشدەكات دۆلاری ئەمریكی لەبازاڕەكاندا دراوێكی باوەڕپێكراوە و شتێكی زۆرباشە ئەگەر حكومەتی هەرێم بتوانێت لەبری دینار بەكاری بهێنێت.

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێستادا بڕیاریداوە لەمانگی داهاتووەوە موچەی فەرمانبەران بە دۆلار دابەشبكات كە ئەمەش بۆچونی جیاوازی دروستكردووە شارەزایانی ئابوریش سەبارەت بە لایەنە باش و خراپەكانی بۆچونی جیاوازیان هەیە.