داعش نه‌وت ده‌فرۆشێت

چه‌ند بیره‌ نه‌وتێك له‌ شاری تكریت و به‌شێك له‌ ناوچه‌كانی چیای حه‌مرین كه‌وتۆته‌ ژێر كۆنترۆڵی چه‌كدارانی داعش و له‌ ئێستاشدا ئه‌و چه‌كدارانه‌ ده‌ستیان به‌ فرۆشتنی ئه‌و نه‌وته‌ كردووه‌ . له‌مباریه‌وه‌ شه‌لال عه‌بدول قایمقامی قه‌زای خورماتوو به‌ رۆژنامه‌ی خه‌باتی راگه‌یاند چه‌كدارانی داعش له‌ شاری تكریت و به‌شێك له‌ ناوچه‌كانی چیای حه‌مرین ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین بیره‌ نه‌وتدا گرتووه‌
گووتیشی به‌پێی زانیماریمان ته‌نها له‌ سنوری حه‌مرین داعش سه‌ری حه‌وت بیره‌ نه‌وتی هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌ و ده‌ستیانكردووه‌ به‌ فرۆشتنی به‌ ته‌نكه‌ر و به‌ هه‌زران دۆلار به‌ قاچاغچیه‌كانی ده‌فرۆشن و ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ داعش له‌ رووی دارایی به‌هێز بێت . قایمقامی قه‌زای خورماتوو ئه‌وه‌یشی دركاندووه‌ كه‌ زانیاریان هه‌یه‌ له‌ ئێستادا چه‌كدارانی داعش رۆژانه‌ 100 تانكه‌ر نه‌وت به‌ قاچاغچیه‌كان ده‌فرۆشن و ده‌شلێت چه‌كدارانی داعش ئه‌و نه‌وتانه‌ به‌هه‌ر كه‌سێك بێت ده‌یفرۆشن چونكه‌ ته‌نها ده‌یانه‌وێت له‌ رووی داراییه‌وه‌ به‌هێز بن .