خشتەی پێدانی كارەبا بۆ مانگی تموز

لەپارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان بۆ مانگی 7 ، بڕی 19 كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی و 5 كاتژمێر كارەبای مۆلیدە بۆ هاوڵاتیان دابین دەكرێت و نرخی هەر ئەمپێرێكیش   6 هەزار دینار دەبێت.
پەیوەست بەم لایەنە لە دیوانی قائیمقامییەت ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لێپرسراوانی بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی و سەندیكای مۆلیدە ئەهلییەكاندا كۆبویەوە، پاش هەڵسەنگاندنی ئاستی بەرهەم هێنانی كارەبای نیشتیمانی بریاردرا كە لە 1/7 كار بە خشتەی نوێ‌ ی پێدانی كارەبا بكرێت ، و رۆژانە لە دووكاتی جیاواز بڕی 5 كاتژمێر كارەبای مۆلیدە و 19 كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی و بۆ هاوڵاتیان دابین بكرێت، نرخی هەر ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدەی ئەهلی  6 هەزار دینار دەبێت، بەڵام بەرەچاوكردنی پێدانی كارەبای مۆلیدەی مانگی 6 پارەی مانگی 7 وەردەگیرێت. و لە كاتی برینی كارەبا لە دەرەوەی ئەو خشتەیەی كەدانراوە، پێویستە مۆلیدە ئەهلییەكان پەیوەندی بكەن بە سیانەكانی كارەبا تاوەكو  لە كاتی نەخوازراودا كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن.
لە كۆبوونەوەكەدا قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند پێویستە ئەو خشتە نوێیە وەك خۆی جێبەجێ‌ بكرێت و خاوەنی مۆلیدەكان پابەندبن بەو كاتانەی كە بۆیان دەسنیشان كراوە بۆ پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان بۆ ئەوەی هاوڵاتیان رووبەرووی گرفتی نەبوونی كارەبا نەبنەوە، ئاماژەی بەوەش كرد هەر خاوەن مۆلیدەیەك پابەند نەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكرێت،
لە كۆبوونەوەكەدا بریاردرا كە شیوازی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان بە دوو گروپ بێت بەم شێوەیە:
گروپی یەكەم:
كاتژمێر 12نیوەرۆ _ 3 عەسر
كاتژمێر 8 شەو _ 10 شەو
گروپی دووەم:
كاتژمێر 3 عەسر _ 6 ئێوارە
كاتژمێر 10 شەو _ 12 شەو