بریکارى وەزارەتى سامانە سروشتیەکان: ئەمرۆش بانزین بێ پسوڵە دابەشدەکرێت

بریکارى وەزارەتى سامانەسروشتیەکان ڕایدەگەیەنێت پێدانى بانزین بەشوفێران بەبێ پسوڵە بۆ ئەمڕۆش درێژکرایەوە لەڕۆژانى داهاتودا کار بە پسوڵەى وەرگرتنى بانزیندەکرێت.
لە لێدوانێکدا بۆ سایتى ژورى بازرگانى بریکارى وەزارەتى سامانە سروشتیەکانى هەرێمى کوردستان تەها زەنگەنە وتى” ئەمرۆش بریارمانداوە بەنزین بدەین بەو شوفێرانەى کە وەستاون بۆبانزین لەشارى سلێمانى تا پسوڵەى وەرگرتنەکە دروستدەکەن”
شوفێران نیگەرانن لەوەى کە دەبێت ساڵنامەى ئۆتۆمبێلەکە هەمان ناوبێت کە لەسەر فۆرمى بایەعى هەیە ئەوکات پسوڵەى بۆدەکرێت لەوبارەیەوە زەنگەنە وتى” لە هەموجیهاندا ئۆتۆمبێل بەناوى ئەوکەسەوەیە کە شۆفێرى ئۆتۆمبێلەکەیە”
وتیشى” بڕى ئەو بەنزینەى لەئێستادا دەدرێت تەنها بۆ دوومانگە بە کۆبون گەرهاتوو بڕى بەرهەم هێنان لە پاڵاوگەکانى خۆمان یان هاوردەکردن زیادى کرد ئەوا ئەوکاتە بڕى پێدان زیاد دەکات لەوەى کە ئێستا دەدرێت بەڵام لە ئێستادا ئەوەى کەهەمانە ئەوەنەیە کەبەشى ئەو ئۆتۆمبیلانەدەکات کە هەڵگرى تابلۆى سلێمانى و هەولێر و دهۆکن”
لەبارەى نرخى بانزینى بازرگانیەوە بریکارى وەزیرى سامانە سروشتیەکان دەڵێت” ئێمە نرخمان دانەناوە بۆ ئەوکەسانە بەچەند دەیفرۆشن بەڵام وتومانە نابێت لە هەزار و 250 دینار بۆ هەرلیترێک زیاتر وەربگیرێت بەڵام بازرگانان خۆیان دەتوانن لەوە هەرزانتر بەچەندبۆیان دەستدەدات بیفرۆشن”
بەهۆى کەمى بانزینەوە لەشارەکانى هەرێمى کوردستاندا لە ئێستادا وەزارەتى سامانە سروشتیەکان بڕیاریداوە بە پسوڵەبانزین بدات بە شوفێران کە بۆ هەرهەفتەیەک برى 25 لیتر دیاریکراوە.
 
ئامادەکردنی: زریان محەمەد