ناوی ئەو وێستگانەى كۆبوونی بەنزینیان تێدا دابەشدەكرێت

 سیستمی نوێی دابەشكردنی بەنزین لە شاری سلێمانی كاری پێدەكرێت و لە رێگەی 27 بەنزینخانەوە كۆبوونی پێدانی بەنزین دابەش دەكرێت كە بۆ ئوتومبێلی تایبەت لە هەفتەیەكدا بڕی 25 لیتر و بۆ ئوتومبێلی تاكسی و پاس بڕی 50 لیتریان بەنرخی حكومی واتە 500 هەزار دینار بۆ دابین دەكرێت .
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا  جەمال عەلی بەڕێوەبەری بەرهەمە نەوتیەكانی سلێمانی رایگەیاند بەمەبەستی چارەسەركردنی ئەو گرفتەی هاتووەتە ئاراوە لە رۆژی پێنج شەممەوە  لە رێگەی 27 وێستگەوە دەست دەكرێت بەدابەشكردنی كۆبوونی پێدانی بەنزین بە شۆفێران كە ئەویش لە رێگەی كۆبوونی خۆراكەوە دەبێت و بۆ هەر كۆبونێك تەنها یەك كۆبوونی بەنزین دەدرێت بە شۆفێران كە پێویستە شۆفێران لەكاتی سەردانی وێستگەكاندا كۆبوونی خۆراك  و ساڵانەی ئەسڵی ئوتومبێلەكانیان پێبێت بۆ رای كردنی كارەكان .
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد ئەم سیستمە نوێیە بۆ ماوەی زیاتر لە 2 مانگی كاری پێدەكرێت و ئەو شۆفێرانەی كە ئوتومبێلەكانیان هەڵگری تابلۆی پارێزگاكانی تری عێراق و هەرێمن ئەگەر ناویان  لە كۆبوونی خۆراكەكەیاندا  هەبێت لەلایەن لیژنەكانەكانی دابەشكردنی كۆبوونەوە كۆبوونی بەنزینیان پێ دەدرێت و دەتوانن لە رێگەی بەنزینخانە حكومییەكانەوە بەنزین وەربگرن .
سەبارەت بە كاتەكانی دابەشكردنی كۆبوونەكە جەمال عەلی رایگەیاند  رۆژانە لەرێگەی ئەو بەنزینخانانەی كە دەستنیشان كراوە لە كاتژمێر ٨ی سەرلە بەیانیەوە تا كاتژمێر ٥ی ئێوارە لیژنەكان بەردەوزام دەبن لەسەر پێدانی ئەو كۆبۆنەو چاوەڕێ دەكرێت  ماوەی هەفتەیەك یان زیاتر بەردەوام بێت ئەویش ئەو كاتەی كە هەموو شۆفێرێك دەبێتە خاوەنی كۆبوونی خۆیی .
بەڕێوەبەری بەرهەمە نەوتیەكانی سلێمانی راشیگەیاند ئەم بڕیارانە كاتییەو لە ئەگەر چارەسەر بوونی كێشەی كەمی بەنزیندا لە ئایندەدا لە بەرژەوەندی شۆفێراندا گۆڕانكای تر لە شێوازی پێدانی سوتەمەنیدا دەكرێت.
ئەو بەنزینخانانەی كە كۆبوونی پێدانی بەنزینی تێدا دابەشدەكرێت ئەمانەی خوارەوەن:-
ئەم بەنزینخانانە تایبەتە بە ئوتومبێلی تایبەت

(قەیوانی 2, ژاڵە, پێشەوا, كازیوە, دۆڵەرووت, بینایی , ئاشتی , سارا, چەمی رێزان, رەهێڵ, مژدە, شاڵی 3, تاسڵوجە, بازیان, شادان , رەهێڵ, جوانڕۆ,  رۆژهەڵات, هەڵەبجە تانجەرۆ).
ئەم بەنزینخانانەش تایبەت بە ئوتومبێلی تاكسی

( چوارباخ , ئازادی , شەن, میركۆ)
ئەم بەنزینخانانەش تایبەت بە ئوتومبێلی پاس
(دابان , رۆژ)
ئەم بەنزینخانانەش تایبەتە بە ئوتومبێلی حكومی

( هەڵوێست , برایەتی)
بەنزینخانەی (توی مەلیكیش) تایبەتە بە ژنان.