ئاسایشی سلێمانی: شۆفێری پاسەكان بازرگانیان بە بەنزینەوە كردوە

ئاسایشی سلێمانی ڕادەگەیەنێت ژمارەیەک شۆفێری پاسیان دەگیرکردووە کە بەنزین تانکیەکانیان بەتاڵکردووە , بەمەبەستی فرۆشتنەوەی و بازرگانی پێوەکردنی , فرۆشتنی بە نرخی قاچاخ و زۆرتر. 
ئەمەش دەقی ڕاگەیەنراوەکەیە :
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ھەندێک لە شۆفێرانی پاسەکانی ناوشاری سلێمانی ڕێگەی تاسڵوجە – سلێمانیان داخست , بەبیانوی ئەوەی کەبڕیار درابوو بە گواستنەوەی شوێنی وەرگرتنی سوتەمەنی پاسەکانیان لە بەنزینخانەیەکەوە بۆ بەنزین خانەیەکی تر کە گونجاوتر و شیاوتر بوو , دوای پێ ڕاگەیاندنی بریارەکە , ئەو شۆفێرانە ھەستان بە ڕێگرتن  بەبیانوی ئەوەی کە ئەمان بێ سوتەمەنین و ئیش وکاریان وەستاوە سەرەیان گرتووە , پاش درووست بوونی ئەم حاڵەتە لایەنە پەیوەندیدارەکان گەشتنە شوێنی ڕووداوەکە, لەبەر پەک نەکەوتنی ئیش و کارەکانیان بەتەنگەوە چونی کێشەکەیان بە ھەوڵوو  ھیمەتی ھەموو لایەک توانرا کێشەکەیان بۆ چارەسەربکەن ئەویش بەوەی کە تەنھا بۆ ئەمڕۆ ڕۆژی ١/٧/٢٠١٤ لەو بەنزینخانەیە سوتەمەنی وەربگرن بۆ ئۆتۆمبیلەکانیان لە ڕۆژی ٢/٧/٢٠١٤ وە بگوێزرێنەوە بۆ بەنزینخانە نوێیەی کە بۆیان دیاریکراوە , بەم شێوەیە کێشەکە یان بۆچارەسەرکراوو سوتەمەنی بۆ پاسەکانیان دابینکرا , بەڵام دوای چاودێرکردن و بەدواداچوون دەرکەوت کە زۆربەی ئەوشۆفێرانە پاسەکانیان دەبەنە ناو سنۆبەرەکانی ڕێگەی تاسڵوجە – سلێمانی و تەنکی پاسەکانیان  بەتالڕ دەکەنەوە , بەمەبەستی فرۆشتنەوەی و بازرگانی پێوەکردنی , فرۆشتنی بە نرخی قاچاخ و زۆرتر  , بەمەبەستی نانەوەی ئاژاوە و دروستکردنی بشێوی ئەزمە لەم کاتە ھەستیارەدا کە گەلەکەمانی پێدا تێپەڕ دەبێـت و ڕۆڵەکانی گەلەکەمان بەھەموو لایەکەوە قۆڵی مەردانەیان لێ ھەڵماڵیوە ڕوو بەڕووی دوژمنان دەبنەوە و ڕۆژانە شەھید دەدەن و بریندار دەبن , لەم کاتەدا ھەندێک کەسی نەفس نزم و نابەرپرس بەم شێوەیە ئەم ھەلە دەقۆزنەوە تەنھا لەبەر چاوچنۆکی و دەست کەوتی بڕیک پارە . لە ئەنجامی ئەم کارە نەشیاوەدا و بەبڕیاری دادوەر ( ٧ ) حەوت پاس کە بەوکارە ھاستابوون دەستگیرکران لە کاتی ڕۆکردن و بەتاڵکردنەوەی سوتەمەنی پاسەکانیادا , لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە , ڕوو بەڕووی یاسا دەکرێنەوە .