نۆكیا X2 Dual SIM

كۆمپانیای‌ نۆكیا جۆرێكی‌ نوێی‌ مۆبایلی‌ به‌ناوی‌ (X2 Dual SIM) ڕایگه‌یاند، كه‌ به‌سیستمی‌ ئه‌ندرۆید كارده‌كات.
ماڵپه‌ڕی‌ فه‌رمی نۆكیا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ جۆرێكی‌ نوێی‌ مۆبایلی‌ دوو سیمكارتی‌ به‌چه‌ند ڕه‌نگێگی‌ جیاواز ده‌خاته‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهانه‌وه‌، كه‌ نرخه‌كه‌ی‌ (135) دۆلاره‌.
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ قه‌باره‌ی‌ شاشه‌كه‌ی‌ (4.3) ئینجه‌ پرۆسێسه‌رێكی‌ چوار سناپدراگۆن هه‌یه‌‌و خێراییه‌كه‌ی‌ (1.2) گێگاهێرتزه‌‌و میمۆرییه‌ ناوخۆییه‌كه‌ی‌ چوار گێگابایته‌‌و ده‌توانرێت میمۆری‌ ده‌ره‌كیشی‌ تا (32) گێگابایتی‌ بۆ دابنرێت.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ به‌سیستمی‌ ئه‌ندرۆید كارده‌كات‌و كوالێتی‌ كامێره‌كه‌شی‌ پێنج مێگاپكسله‌ بڕیاره‌ له‌ممانگه‌دا مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ بخرێته‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهانه‌وه‌.