ئەو وەزارەتانەی ئەمڕۆ موچەیان پێدەدرێت

وەزارەتی دارایی‌و ئابوری هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ موچەی ئەو چوار وەزارەتە دابەشدەكەن كە  موچەی مانگی ئایاریان وەرنەگرتووە.
ماڵپەری فەرمی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم، ئاشكرایكردووە “ئەمڕۆ دەستدەكرێت بە دابەشكردنی‌ مووچەی‌ مانگی پێنج (ئایار)ی ئەو وەزارەتانەی تا ئێستا موچەكەیان وەرنەگرتووە”.
ئەو وەزارەتانەی مووچە وەردەگرن بریتین لە وەزارەتەكانی‌ پەروەردە، كارەبا، كشتوكاڵ و ئاودێری‌، شارەوانی‌ و گەشتوگوزار، بەمەش كۆتایی‌ دێت بە موچەی‌ مانگی‌ پێنج (ئایار)‌‌و سەرجەم وەزارەتەكانی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان موچە وەردەگرن.