عێراق خۆراکێکی زۆر ھاوردە دەکات بزانە ئەوخۆراکانە چین

 وەزارەتی بازرگانی عێراق برێکی زۆر لە گەنم و برنج و شەکرو زەیت ھاوردە دەکات، بەمەبەستی دابەشکردنی بەسەر ھاوڵاتیاندا.
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی بازرگانی عێراق، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا ١٩ کەشتی تایبەت بەخۆراکی مانگانە گەیشتونەتە بەندەرەکانی پارێزگای بەسرەو بەم نزیکانەش بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەش دەکرێن.
بەیاننامەکە وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، بڕی ٥٠٠ تۆن گەنمی ئوستورالی و ٦٠ ھەزار تۆن برنجی ئەرجەنتینی و ١١٥ ھەزار تۆن شەکری ئیماراتی و دوو کەشتی زەیتی تورکی گەیشتونەتە عێراق.