جیهان 2170 ملیاردێری تێدایە

به‌پێی راپۆرتێكی دامه‌زراوه‌ی وێڵس ئێكس، عه‌ره‌بستانی سعودی به‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێت له‌ روی ژماره‌ی ملیاردێره‌كان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا‌و ئیماراتی عه‌ره‌بیش به‌ پله‌ی دوه‌م دێت به‌ 37 ملیاردێر.
راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات له‌ جیهاندا ژماره‌ی ملیاردێره‌كان ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كردوه‌‌و گه‌یشتۆته‌ 2170 ملیار دێر‌و كۆی سامانی هه‌موشیان ده‌گاته‌ شه‌ش تریلیۆن‌و نیو تریلیۆن دۆلار.