چه‌ند بانكێكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ قەرز بە هەرێم دەدەن

 وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند له‌ئێستادا دانوستان له‌نێوان حكومه‌تی‌ هه‌رێم و چه‌ند بانكێك له‌ئارادایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ قه‌رز بده‌نه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم.
سه‌فین دزه‌یی له‌كۆنفرانسێكی‌ رۆژنامه‌نوسیدا له‌په‌راوێزی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌ت رایگه‌یاند بۆ دابینكردنی‌ موچه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم قسه‌ی‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند بانكێكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كردووه‌.
هه‌روه‌ها وتی‌ ئه‌و بانكانه‌ ئاماده‌ییان نیشانداوه‌ قه‌رز بده‌نه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و ئێستاش له‌و باره‌یه‌وه‌ دانوستان له‌ئارادایه‌.