عێراق بۆ بەرهەم‌هێنانی تەماتە پێویستیی بە وڵاتانی دیکە نەماوە


وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بەرهەمی تەماتەی ئەمساڵ لەماوە ١٦ ساڵی رابردوودا بەرزترین ئاستی تۆمار کردووە و پێداویستی ناوخۆ لەسەرجەم پارێزگاکان پڕدەکاتەەوە.

لە راگەیندراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵدا بڵاوکراوەتەوە ، “بەرهەمهێنانی تەماتە لە عێراق بۆ بەرزترین ئاستی خۆی لە دوای پڕۆسەی ئازادیی عێراقەوە تۆمار کردووە و بەم هۆیەوە هاوردەی تەماتە بە یەکجاری قەدەخەکراوە.”

هەرێمی کوردستان و عێراق لەماوەی ساڵانی رابردوودا تەماتیان لە وڵاتانی دیکە بە تایبەت لە ئێران و تورکیەوە هاورده کردووە.