ژوری بازرگانی كۆبانێ دامەزێنرا

كانتۆنی كۆبانێ  بەهاوكاری لەگەڵ بازرگان وسەرمایەدارەكان و هەماهەنگی وەزارەتی بازرگانی  ژوری بازرگانی و ئابوری دامەزراند.
 وەزیری بازرگانی كۆبانی مەحمود بۆزان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند” بەمەبەستی كردنەوەی ژوری بازرگانی و ئابوری كۆبانی كۆبونەوەیان  لەگەڵ 78 بازرگانی هەرێمەكەدا كردوەو  بەهەماهەنگی وەزارەتەكەمان بریاری كردنەوەی ژوری بازرگانیمان داوە.
ناوبراو لەدرێژەی قەسەكانیدا باس لەوەدەكات ئەوژورە بەپێی رێساو سیستمی یاسای هەرێمی كۆبانێ كارەكانی ئەنجام دەدات 
بۆزان وتیشی هەرسەرمایەدارێك بیەوێت شەریكە دابمەزرێنێت و كارگەبكاتەوە  دەتوانێت پەیرەونامەی بەرنامەكەی رادەستی ئەو ژورەببكات  ژوری بازرگانیش بەرەچاوكردنی یاساكان هەموو هەولێك بۆهاوكاری كردنی دەدات