کاتو نرخی کارەبای مۆلیدە دیاریکرا

لەپارێزگاى سلێمانى بۆ مانگى 6 ، بڕى 20 کاتژمێر کارەباى نیشتیمانى و 4 کاتژمێر کارەباى مۆلیدە بۆ هاوڵاتیان دابین دەکرێت و نرخى هەر ئەمپێرێکیش 5 هەزار دینار دەبێت.
لەڕاگەیەندراوێکى ڕاگەیاندنى قائیم قامێتى سلێمانى کەوێنەیەکى بۆ سایتى ژورى بازرگانى نێردراوە ئەوە دەڵێت”
ئەمرۆ 2 شەمە 2/6 لە دیوانى قائیمقامییەت ئاوات محەمەد قائیمقامى سلێمانى لەگەڵ لێپرسراوانى بەرێوەبەرایەتى کارەباى سلێمانى و سەندیکاى مۆلیدە ئەهلییەکاندا کۆبویەوە، پاش هەڵسەنگاندنى ئاستى بەرهەم هێنانى کارەباى نیشتیمانى بریاردرا کە لە 1/6 کار بە خشتەى نولێ ى پێدانى کارەبا بکرێت ، و رۆژانە بڕى 20 کاتژمێر کارەباى نیشتیمانى و 4 کاتژمێر کارەباى مۆلیدە بۆ هاوڵاتیان دابین بکرێت”
لەبارەى نرخى ئەمپێرى مۆلیدەوە لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوە هاتووە” نرخى هەر ئەمپێرێک کارەباى مۆلیدەى ئەهلى 5 هەزار دینار دەبێت”
لە کۆبوونەوەکەدا قائیمقامى سلێمانى رایگەیاند پێویستە ئەو خشتە نوێیە وەک خۆى جێبەجێ بکرێت و خاوەنى مۆلیدەکان پابەندبن بەو کاتانەى کە بۆیان دەسنیشان کراوە بۆ پێدانى کارەبا بە هاوڵاتیان بۆ ئەوەى هاوڵاتیان رووبەرووى گرفتى نەبوونى کارەبا نەبنەوە، ئاماژەى بەوەش کرد هەر خاوەن مۆلیدەیەک پابەند نەبێت لێپرسینەوەى لەگەڵدا دەکرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا بریاردرا کە شیوازى پێدانى کارەباى مۆلیدە ئەهلیەکان بەم شێوەیە بێت
بۆ شارى سلێمانى 
کاتژمێر 12نیوەرۆ _ 4 عەسر
کاتژمێر 4 عەسر _ 8 شەو
کاتژمێر 8 شەو بۆ 12 شەو
لە ناوچەى گەرمیانیش بە رەچاوکردنى بەرزى پلەکانى گەرما لەو ناوچانەدا رۆژانە لە کاتژمێر 8 بەیانى بۆ 12 نیوەرۆ  کارەباى مۆلیدەیان بۆ دابن دەکرێت.