بێكاری‌ پیاوان توشی نەزۆكی دەكات

ئه‌نجامی‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ‌‌و مه‌ترسیدار كه‌ له‌لایه‌ن توێژه‌ره‌ ئه‌مریكیكانه‌وه‌ سه‌رپه‌شتی‌ ده‌كرا ئاشكراكرا، سه‌باره‌ت به‌كه‌سانی‌ بێكار و توشبونیان به‌ نه‌زۆكی‌.
ماڵپه‌ڕی‌ (مه‌سره‌س) بڵاویكرده‌وه‌، توێژه‌ران دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌یان ئاشكراكردوه‌، كه‌ بێكاری‌ كێشه‌ی‌ نه‌زۆكی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌لای‌ پیاوان، هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه‌شدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ی‌ كه‌سانی‌ بێكار ئه‌و كه‌سانه‌شی‌  توشی‌ دڵه‌ڕاوكێ‌ فشاری‌ ده‌رونی‌ بونه‌ته‌وه‌، ڕوبه‌ڕوی‌ هه‌مان نه‌خۆشی‌ ده‌بنه‌وه‌.
تائێستا توێژه‌ران نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و هۆكاره‌ ڕاسته‌قینانه‌ی‌ كه‌ له‌پشت كاریگه‌رییه‌ مه‌ترسیداره‌كانی‌ توشبون به‌نه‌زۆكی‌‌و بێكارییه‌وه‌یه‌.